riklam

دێوانه‌كه‌ی كفری ماڵئاوایی كرد

کوردستان 01:41 PM - 2019-11-18
.

.

دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكی، ئه‌مڕۆ 18-11-2019 "دێوانه‌كه‌ی كفری" له‌ سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ خالید كه‌ریم ساڵح، ناسراو به‌ (دێوانه‌كه‌ی كفری) كه‌ زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی ته‌رخانكردبوو، كۆچی دوایی كرد.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر "دێوانه‌كه‌ی كفری"، به‌ھۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی له‌ژێر چاودێری پزیشكی دا بوو دواجار ئه‌مڕۆ بۆیه‌كجاری ماڵئــاوای كرد.

دێوانه‌كه‌ی كفری ته‌مه‌نێكی به‌ته‌نهایی به‌ڕێكرد له‌ ماڵێكی بچوكدا، مام خالید خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژیكی كفری بووه‌و هه‌موكات حه‌زی كردوه‌ شاره‌كه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ی جوانتربێت، هه‌ربۆیه‌ هه‌ركاتێك ده‌به‌یه‌ك ئاو یان هه‌ر شتێكی بدیایه‌ كه‌ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان فڕێی ده‌ده‌ن، ئه‌و هه‌ڵیده‌گرته‌وه‌و ده‌یبرده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket