riklam

كۆنفرانسی كۆمیته‌كان رووی گه‌شی یه‌كێتی نیشان ده‌دات

ی.ن.ک‌‌ 01:19 PM - 2019-11-18
.

.

كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی راپه‌ڕین و نه‌ینه‌واو چه‌مچه‌ماڵ زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ده‌ڵێت، كادرانی یه‌كێتی سه‌لماندیانه‌وه‌ كه‌ په‌رۆشی دیموكراسین و ده‌یانه‌وێت یه‌كێتییه‌كه‌یان ببنه‌وه‌ دۆخی جاران.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێبوار ستار ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێیه‌م رۆژو كۆتا رۆژی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی راپه‌ڕین و چه‌مچه‌ماڵ و نه‌ینه‌وا زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: كادرانی یه‌كێتی رووی جوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان نیشانی هه‌موو لایه‌ك داو سه‌لماندیانه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی تامه‌زرۆی دیموكراسیییه‌و ئه‌وه‌ی له‌دوو رۆژی رابردوودا له‌كۆنفرانسی كۆمیته‌كان ئه‌نجامدرا رووی جوانی یه‌كێتییه‌و پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ئارامیی و به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket