riklam

120 ئۆتۆمبێلی BMW بۆهاوسه‌رو نه‌وه‌كانی ده‌كڕێت

جیهان 10:35 AM - 2019-11-18
.

.

پاشای وڵاتی سوازیله‌ند  كه‌ بچوكترین و هه‌ژارترین وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌فریقایه‌، 120 ئۆتۆمبێلی BMW و 19 ئۆتۆبلی رۆولزسرویسی بۆ هاوسه‌رو نه‌وه‌كانی كڕی.

 

رۆژنامه‌ی تایم لایڤ، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" مسواتی سێیه‌م پاشای وڵاتی سوازیله‌ند، سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و كێشه‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌ی، 120 ئۆتۆمبێلی جۆری BMW و 19 ئۆتۆمبێلی جۆری رۆولزسرویسی بۆ هاوسه‌رو منداڵ و نه‌وه‌كانی و خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی كڕیوه‌".

 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، پاشای سوایزله‌ند ویستویه‌تی ئه‌و كاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌كاتی گواستنه‌وه‌یاندا چه‌ند وێنه‌یه‌ك دزه‌یكردوه‌ته‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری لێبكه‌وێته‌وه‌و داوای خۆپیشاندانی سه‌ره‌تاسه‌ری له‌و وڵاته‌ ده‌كرێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket