riklam

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

کوردستان 09:39 AM - 2019-11-18
.

.

مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ فێڵیان له‌ هاووڵاتیان كردوه‌ .

له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد ، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ توانرا هه‌ریه‌ك له‌ تۆمه‌تباران ( و ، ت ، ش له‌دایكبووی 1993 و( د ، ش ، ن) له‌دایكبووی 1992 له‌ناو كافتریایه‌كدا له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیربكرێن كه‌ تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌دروستكردنی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌یسبووك و به‌ناوی شێخه‌وه‌ و له‌ ڕێگای نوشته‌وه‌ فێڵیان له‌ ژنان كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنی هه‌ر نوشته‌یه‌كدا بڕێك پاره‌یان وه‌رگرتووه‌ .

له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ڕاگیراون و له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه‌ .


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket