riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: له‌گه‌ڵتانین بۆ پاراستنی رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال

ی.ن.ک‌‌ 09:06 AM - 2019-11-18
.

.

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كانه‌وه‌ بافڵ تاڵه‌بانی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی نوێبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تانه‌، وه‌كو هه‌موو جارێك ئێوه‌ سه‌ری یه‌كێتیتان به‌رزتر كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
ده‌ستخۆشی له‌كادره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كان. ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی نوێبوونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌تانه‌، وه‌كو هه‌موو جارێك ئێوه‌ سه‌ری یه‌كێتیتان به‌رزتر كرده‌وه‌.
داواكارم هه‌ڤاڵه‌ خوێن سه‌وزه‌كانمان خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ دووه‌مین هه‌نگاوی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
پشتیوانتانین، له‌گه‌ڵتانین بۆ پاراستنی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال

بژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵه‌بانی


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket