riklam

عەدنان پاچەچی كۆچی دوایی كرد

عیراق 07:25 PM - 2019-11-17
.

.

عەدنان پاچەچی سیاسەتمەداری عیراق لەتەمەنی 96 ساڵاندا لەئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات كۆچی دوایی كردو بڕیاریشە هەر لەوێ بەخاكبسپێردرێت.

عەدنان موزاحم پاچەچی لە 14ی ئایاری ساڵی 1923 لەبەغدای پایتەخت لەبنەماڵەیەكی ناسراوی سیاسی عیراقی لەدایكبووە، باوكی لەسەردەمی دەسەڵاتی مەلیكیدا سیاسیەكی ناسراو بووە.

عەدنان پاچەچی زانكۆی ئەمریكی لەبەیروت تەواو كردوەو دواتریش لەخوێندن بەردەوام بووەو بڕوانامەی باڵای لەئەمریكاو میسر بەدەستهێناوە.

لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولكەریم قاسمدا، پاچەچی باڵیۆزی عیراق بووە لەنەتەوەیەكگرتوەكان، هەروەها لەسەردەمی عەبدولسەلام عارفیشدا وەزیری وەزیری دەرەوەی عیراق بووە، بەڵام لەساڵی 1968و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن بەعسیەكانەوە عیراقی جێهێشتوەو رووی لەدەرەوەی وڵات كردوە.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق و روخانی رژێمی بەعس لەساڵی 2003، عەدنان پاچەچی گەڕاوەتەوە عیراق و لەسەردەمی ئەنجومەنی حكومدا لەكانونی دووەمی 2004 سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەی كردوە، هەروەها لەپەرلەمانیشدا بەهۆی ئەوەی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بووە كراوەتە سەرۆكی كاتی پەرلەمان.  

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket