riklam

عيراق..مانگرتنی سەرتاسەری لەچەند پارێزگایەك راگەیەنرا

عیراق 06:35 PM - 2019-11-17
.

.

هەرچەندە هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی چڕ لەمەیدانی تەحریر لەناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بڵاوبونەتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران پەیتا پەیتا بەرەو ئەو شوێنە دەچن، لەگەڕەكی مەدینە ئەلسەدر خۆپیشاندەران هەموو رێگاكانیان بەڕووی فەرمانبەران داخستوە، ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی شۆفێران دروست بوە. 

بەپێی میدیا عیراقییەكان، لەشەقامی رەشیدی ناوەندی بەغدا ئاگرێكی گەورە كەوتۆتەوە، زۆربەی تیمەكانی ئاگركوژینەوەی بەغدا لەهەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.

لەشاری بەسرەش خۆپیشاندەران ئاگریان لەهەندێك شوێن كردۆتەوەو  رێگاكانیان داخستوەو ناهێڵن فەرمانبەرانی حكومەت بچنە سەر كارەكانیان، لەشارەكانی ناسریەو عەممارەو كوتیش دەرگای خوێندنگاو زانكۆو دەمەزراوەكانی تری حكومەت داخراون. 

ئەوەشیان بڵاوكردوەتەوە خوێندكاران و فەرمانبەرانی دامودەزگا حكومییەكان و شوێنە بازرگانیەكان لەشاری كەربەلا مانیان گرتوە.

دادگای تاوانەكانی كەربەلاش بڕیاریدا دەستبگیرێت بەموڵك و ماڵی جوبەیر ئەلجبوری پارێزگاری دیوانیەدا، دەستەی دەستپاكیش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك لێپرسراوی ئێستاو رابردوو لەشاری نەجەف دەركردوە.

ئەمڕۆ لەشاری بابل پشووی رەسمی بووە لە خوێندنگاو دامودەزگاكانی حكومەت.

وەزارەتی پەروەردەو فێركردنی حكومەتی فیدڕاڵی جەختی لەسەر بەردەوام بوونی خوێندن لەو شارانە كردەوە كە پشووی رەسمی تێدا رانەگەیەنراوەو هەڕەشەی سزادانیش  لەخوێندكاران و فەرمانبەران كراوە.

فەرماندەی ئۆقراسیۆنەكانی بەغداش ژمارەیەك لەهێزەكانی خۆی لەناو بەغدا كشاندۆتەوە.

لەترسی خۆپیشاندەران، هێزێكی زۆری سەربازی رەوانەی قەزای غەرافی سەر بەشاری ناسریە كراوە.

PUKmedia و.عومەر رەشید

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket