riklam

مەڵبەندی هەولێر سەركەوتنی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی راگەیاند

ی.ن.ک‌‌ 04:53 PM - 2019-11-17
.

.

لێپرسراوی مەڵەبەندی رێكخستنی هەولێری یەكێتی سەركەوتنی كۆنفڕانسەكانی سنوری مەڵبەندی هەولێر راگەیاند.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەراگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia دەڵێت: ئەمڕۆ لە هەولێر سەرجەم هەڤاڵانی یەكێتی بەجۆش و خرۆشێكی هەڤاڵانەوە بەشداریان لەكۆنفڕانسی كۆمیتەكان كردو نوێنەری خۆیان بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەندەكان هەڵبژارد.

رونیشیكردوەتەوە: بەم بۆنەیەوە، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەڵبەندی 3ی هەولێر دەستخۆشی لە هەڤاڵانی سەرپەرشتیاری پڕۆسەكە دەكەم و پیرۆزبایی تایبەتی خۆم ئاڕاستەی ئەو هەڤاڵانە دەكەم كە لە كەشێكی دیموكراسی و هەڤاڵانە توانیان متمانەی هەڤاڵانی یەكێتی بەدەستبێنن و سوپاسی هەمووئەو هەڤاڵانەش دەكەم كە بەشداری پڕۆسەكە بوون و نەیانتوانی سەركەوتن بەدەستبێنن، بەشداری پڕ لەجۆش و خرۆشی هەڤاڵان لەپڕۆسەكە سەركەوتنێكی گەورەیە بەئامانجی سازكردنی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ یەكێتییەكەمان.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: دووبارە سوپاسی تایبەتی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دەكەم و هیواخوازم پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی هەموو قۆناغەكانی ببڕێ و بەرەو كۆنگرەیەكی یەكێتیانە هەنگاو بنێین.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket