كێشه‌ی حزبه‌كان و تێگه‌یشتنی سه‌رده‌م
بیروڕا 12:18 PM - 2019-11-17.
ناكۆكی چه‌پ و راسته‌كان
هه‌رچی چۆنێك هه‌واڵی میدیای كوردستان ده‌خوێنێته‌وه، به‌شێكی یان باسی ناكۆكی ناو حزبه‌كانه، یاخود، جیاوازی بیركردنه‌وه‌یانه. له هه‌ردوو حاڵه‌تیشدا، وازهێنانی سه‌ركرده و كادر و ئۆرگانه‌كان، دیارده‌یه‌كی سیاسی چاره‌سه‌رنه‌كراوی ده‌هه‌ی رابوردووه. به‌رده‌وامیشه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی كێشه‌ی سیاسی و پێكهاته‌ی حزبی و تاڕاده‌یه‌كیش ئایدیۆلۆژیان هه‌یه. پارتیش، له‌ناو خۆیان و له حكومه‌تدا، بێبه‌ری نین له هه‌ندێك كێشه و ناكۆكی. هاوپه‌یمانیش جارێ شۆكی ناوخۆیان به‌ری نه‌داوون! لایه‌نه‌كانی تریش (سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان) به ئه‌ندازه‌ی خۆیان گرفتیان هه‌یه.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێش، كێشه‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسیان هه‌یه. هه‌روه‌ها، هه‌ردوو دیموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش، له‌سه‌ر خه‌باتی چه‌كداری، گفتوگۆی سیاسی، یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كنه‌گرتنه‌وه، كێشه‌یان هه‌یه.
په‌كه‌كه و هه‌ده‌په، روانگه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر خه‌باتی مه‌ده‌ی – په‌رله‌مانی و ستراتیژی خه‌باتی چه‌كداری هه‌یه.
په‌یه‌ده له‌سه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا و، چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی دۆخه‌كه و، له‌ته‌ك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ناكۆكی و كێشه‌یان هه‌یه. ئه‌گه‌ری قوڵبونی ناكۆكیش له‌ناویاندا، له‌م دۆخه‌دا به مه‌ترسیدار ده‌زانم.
ئه‌م لایه‌نانه، له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، ئیسلامی، نه‌ته‌وه‌یی، چه‌پ و دیموكراتیشن.
له‌ناو ئه‌و لایه‌نانه‌دا، هه‌یانه، سه‌ركه‌وتون. هه‌یانه سه‌رنه‌كه‌وتون. هه‌ن، له حكومه‌تن. هه‌شن ئۆپۆزسیۆنن. هه‌روا، حزبی وایان هه‌یه نیو سه‌ده‌یه دامه‌زراوه. واش هه‌یه، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه، هه‌روا، له‌م ساڵانه‌شدا، لایه‌نی پۆپۆلیستی تر له ناو بێزاری سایكۆلۆژی خه‌ڵك سه‌ریان هه‌ڵداوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستاش رێبازی ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فیان گه‌ڵاڵه كرابێ.
ده‌پرسین: ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه، به‌م هه‌موو جیاوازیانه. به قۆناغ و ساڵانی جیاوازی دامه‌زراندن و خه‌باتیان، بۆچی له هه‌ناوی هه‌رلایه‌كیاندا، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كێشه‌ی سیاسی، ئایدیۆلۆژی، رێكخراوه‌یی و جیهانبینیان، هه‌یه؟ له‌به‌رچیش، به‌و هه‌موو پلنیۆم و كۆنگرانه، ناتوانن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
ـ ئایه، له بنچینه‌دا، چه‌ند لایه‌نێكیان، زه‌مینه‌ی دامه‌زراندنیان نه‌بووه؟
ـ ئایه، تێگه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه‌كان، له ئاستی پێویستدا نییه؟
ـ ئایه، خوێندنه‌وه‌یان بۆ روداوه سیاسیه‌كان لاواز بووه؟
ـ ئایه، له روداوه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه جێ ماوون؟
ـ ئایه، ئایدیۆلۆژیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌یان، كاریگه‌ری نه‌ماوه؟
ـ ئایه، له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون؟
ـ ئایه، ده‌سه‌ڵات خراپ به‌كاردێنن؟
ـ یان ئایه، هه‌ندێ لایه‌نیان هێزی چه‌كداری نییه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا، به‌ش به‌حاڵی تێگه‌یشتنی ئێمه، ده‌ڵێین:
جێ‌مان له‌سه‌رده‌م
ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه، به چه‌پ و راست و ناوه‌ڕاسته‌وه، كێشه‌ی بنچینه‌ییان، جگه له كێشه‌ی چه‌شناو چه‌شنی حوكمڕانی، حزبایه‌تی، گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵگه‌ڕان و داگه‌ڕان له ده‌سه‌ڵات، جگه له تێكڕای ئه‌و كێشانه، ته‌واوی لایه‌نه‌كان كێشه‌ی سه‌ره‌كیان به‌جێمانیانه له سه‌رده‌م و له‌گۆڕانكاریه‌كان. كه سه‌رده‌مه‌كه جیهانگیرییه و كاریگه‌ریه‌كانیش له كارگه و شوێن كاره‌وه، كوت و مت وه‌كو جاران، نییه. به‌ڵكو كاریگه‌ری سۆسیال – میدیایه و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی رابوردووه. هه‌موو لایه‌ك، له روانگه‌ی ئایدیۆلۆژی و سیاسی خۆیه‌وه، پێویسته، به قوڵی و به ره‌خنه له خۆگرتن، سه‌رده‌مه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ، ئه‌مه‌ش له لایه‌كه‌وه پێویست ده‌كات، ده‌رگای هزری داخراویان بكه‌نه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی ده‌سه‌ڵات و گوزه‌ره‌كانی بازاڕه‌وه، ناكرێ سه‌یری روداوه‌كان و گۆڕانكاریه‌كان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ندێ لایه‌نیش، هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رده‌مه‌كه سه‌خته، پێویسته دیالۆگێكگی ئازاد له‌ناو سۆسیال – میدیادا بكه‌ن و بۆچونه‌كان بخه‌نه راپرسیه‌وه، هه‌تا بزانن رای گشتی، چۆن سه‌یریان ده‌كات و داوای چی‌یان لێده‌كات؟!
ته‌واوی لایه‌نه‌كان، ئه‌ركیانه و پێویستیانه، له بنج و بنه‌وانی كێشه‌كانیان تێبگه‌ن، هه‌رگیزیش، له بنج و بنه‌وانی كێشه‌كانیشیان تێناگه‌ن، ئه‌گه‌ر تێنه‌گه‌ن، سه‌رده‌مه‌كه، سه‌راپا جیاوازه له‌سه‌رده‌مه‌كانی تر. ئه‌م جیاوازیه‌ش، ته‌نها رواڵه‌تی كۆمه‌ڵ و سیاسه‌ت ناگۆڕێ، به‌ڵكو بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژێرخانی ئابوری و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیش ده‌گۆڕێ. سه‌ره‌نجام رای گشتی جیاواز پێك دێنێ، كه زۆربه‌یان نه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ن و دروشمی سه‌ره‌كیان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌رییه. واتا: ته‌واوی ئه‌و زه‌مان و زه‌مینه‌یه ده‌گۆڕێ، كه له ده‌هه‌یه‌كانی رابوردوودا، له ده‌هه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، هه‌تا ده‌گاته دوا ده‌هه‌ی پێشتر، هه‌ر زه‌مینه و زه‌مانێك لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر دامه‌زراون، بنچینه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ڕووی بابه‌تیه‌وه، نامێنێ! به‌م گۆڕانكاریانه‌ش، زه‌مان و زه‌مینه‌ی بابه‌تی نوێ رووبه‌ڕووی لایه‌نه‌كان بۆته‌وه. به‌ڵام هێشتا، هه‌موو لایه‌نه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كان، به قوڵی تێی نه‌گه‌یشتون. ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش وابمێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌م هێزه سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانه، چاره‌نوسی ئێمه‌ش باشتر نابێ له چاره‌نوسی ده‌وروبه‌رمان.
بۆیه گۆڕانكاری بۆته پێوه‌ری چاره‌نوسی هه‌موو لایه‌ك، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان یان دۆگمی ئایدیۆلۆژی و عه‌قیده‌یی، رێگه‌یان بدات خۆیان بگۆڕن.
زۆرجار له مێژوودا، لایه‌نی سیاسی گه‌وره، كه رۆڵی مێژوویی گه‌وره‌یان له‌سه‌رده‌مه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام كه سه‌رده‌مه‌كه گۆڕدراوه و ئه‌و لایه‌نانه نه‌گۆڕدراون، له مێژوودا ئاوابون.
حزبی وه‌فد له میسر، پاشان ناسریه‌كان، حزبه نیشتمانیه‌كانی عێراق، پارته كۆمۆنیسته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت جیهانیش، هه‌روا، حزبه ناسیۆنالیسته‌كانیش. جگه له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی گاندی و مانه‌نده‌كانیان. لایه‌نی چه‌پی جۆاروجۆری تریش (ماویزم، جیفاریزم... تاد).
مێژوو كه سه‌رده‌مێك، له هه‌ناویا سه‌رهه‌ڵده‌دا و هه‌موو هاوكێشه‌كانی ده‌گۆڕێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، له‌سه‌ر مێژووی لایه‌نه‌كان، یان سه‌ركرده‌كان، یاخود فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژه‌كان، ته‌نانه‌ت له سه‌ر مێژووی خه‌بات و قوربانی لایه‌نه‌كانیش ناوه‌ستێ.
هه‌ڵبه‌ته، مێژووی خه‌بات و قوربانیدان، مایه‌ی شانازین. به‌ڵام پاراستنی ئه‌و شانازیانه، به‌چۆنیه‌تی گۆڕانكاری رێباز و پێكهاته‌ی حزبه شۆڕشگێڕ و فیداكاره‌كانه، له‌ناو پرۆسه‌ی گۆڕانكاری سه‌رده‌مدا.
پابه‌ندی به مێژووی خه‌بات و، وه‌فاداری بۆ شه‌هید، ناكرێ بكرێته پاساوی دوره په‌رێزی له پرۆسه‌ی گۆڕانكاری. بۆیه، ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان، وه‌كو هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی جیهان، مه‌حكومن به گۆڕانكاری. یان ده‌بێ خۆیان بگۆڕن و له خه‌بات و خزمه‌تی باشتر به‌رده‌وام بن. یاوه‌كو، به‌دڵنیاییه‌وه، له‌م ساڵانه‌دا، تۆڕی لۆكسی، هه‌ندێك لایه‌ن و سه‌ركرده، هه‌ڵده‌وه‌رن!.
مه‌لا به‌ختیار
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18