riklam

یانەی غەرافەی قەتەری ئەستێرەیەكی سلێمانی دەكاتە راهێنەر

عیراق 11:36 AM - 2019-11-17
.

.

یاریزانێك و راهێنەرێكی دیاری  تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی ئەزمونێكی نوێ تاقیدەكاتەوەو لە یەكێك لە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان دەبێتە راهێنەر.

محەمەد عەبدولجەباری عێراقی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی غەرافەی قەتەری لە لێدوانێكی تایبەت رایگەیاند ، بە خۆشحالیەوە سەركەوتوو بووین لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی سەرمێزی كوردستان و عێراق سەیفەدین فەتاح وەكو یاریدەدەری راهێنەرلەگەل یانەی غەرافەی قەتەری  كاربكات و لە چەند كاتژمێری داهاتووش سەیفەدین لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەگاتە فرۆكەخانەی حەمەدی نێودەڵەتی و لەوێ پێشوازی لێ دەكەین.

سەیفەدین فەتاح چارەكە سەدەیەكە لەگەڵ یانەكانی كوردستان و هەڵبژاردەی عێراق یاریزانێكی دیاری یارییەكەیەو یەكەم یاریزانی كوردی پیشەگەرە پێشتر وەك یاریزان بۆ  ماوەی وەرزێك بۆ یانەی غەرافەی قەتەری یاریكرد .

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket