riklam

رابه‌ری ئێران پشتیوانی له‌ بڕیاری گرانكردنی به‌نزین ده‌كات

جیهان 10:14 AM - 2019-11-17
.

.

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری گرانبوونی نرخی به‌نزین له‌ئێران درا، خۆپیشاندان زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ و هاوكاتیش ڕابه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران پشتیوانی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی میهر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-11-2019 سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ هه‌ر بڕیارێك كه‌ به‌رپرسان بیده‌ن ئه‌وا پشتیوانی لێده‌كات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، نابێت گران بوونی نرخی به‌نزین گرانی بوونی نرخی كاڵاكانی لێبكه‌وێته‌وه‌ و كاربكاته‌ سه‌ر گرانی بوونی كاڵاكان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ هه‌رچه‌ند له‌بواری سووته‌مه‌نی شاره‌زا نییه‌، به‌ڵام هه‌ر بڕیارێك كه‌ سه‌رۆكی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ( دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن و یاسادانان) بيده‌ن ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و منیش پشتیوانیان لێده‌كه‌م.

ڕابه‌ری باڵای ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌ ده‌بێت به‌رپرسان وشیار بن ئاسایشی وڵات بپارێزن و بزانن كه‌ گرانی كێشه‌ بۆ خه‌ڵك دروست ده‌كات.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بی بی سی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاری گرانبوونی نرخی به‌نزین درا ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌ شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان و ته‌برێز و ساری و كرماشان و شیراز و یه‌زد و بوشه‌هر و چه‌ندین شار و شاروچكه‌كان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌پێی هه‌واڵه‌كان كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket