riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:30 AM - 2019-11-17
.

.

رووداوەكان:

1292: جون بالیون، عەرشی ئوسكوتلەندەی گرتە دەست.

1511: ئیسپانیا و ئینگلتەرە بوونە هاوپەیمان دژ بە فەرەنسە.

1558: شاژنە ئەلیزابیس كچی مەلیك هنری هەشتەم دەسەڵاتی ئینگلتەرەی گرتە دەست لە دوای خوشكەكەی (ماری یەكەم) ئەوەش لە ژێر ناوی (ئەلیزابیسی یەكەم).

1869: كردنەوەی كەناڵی سوێس لە میسر كە لەو كاتەدا لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوو، لە لایەن (فردیناند لسیس) ی ئەندازیاری فەرەنسی دروستكرا.

1903: حیزبی كاری سۆشیالیستی دیموكراتی روسی بوو بە دوو كۆمەڵەوە: بەلشەفی و مەناشفی.

1918: یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (ژین) لە سەرتانبوڵ بڵاوكرایەوە.

1918: نوێنەری بەریتانیا (مێجەر نۆئێل) و سەرۆكی ئەمریكا (ویلسن) جاڕی دامەزراندنی یەكەمین كابینەی حكومەتی (شێخ مەحمودی حەفید)ی دا لە باشوری كوردستان، كە تا 18/6/1919ز بەردەوام بوو.

1947: هەردوو زانانی ئەمریكی جون باردین و والتەر براتین بنەما بنەڕەتیەكانیان دانا بۆ ترانزیستۆر كە توخمێكی بنچینەییە لە شۆڕشی ئەلكترۆنیاتی سەدەی بیستەم.

1958: هەڵگیرسانی شۆڕشی فەریق (ئیبراهیم عەبود) لە سودان.

1969: دانوستكارانی سەر یەكیەتی سۆڤیەت و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە هلسنكی كۆبوونەوە لە جەولەی یەكەم بۆ دەستپێكردن بە رێكەوتن لەسەر سنوردانان بۆ ژمارەی چەكی ستراتیژی هەردولا و ئەوەش لە میانی جەنگی سارد.

1970: دوگلاس ئینجربریت بەرائەتی داهێنانی بەدەست هێنا بەهۆی داهێنانی (ماوس)ی كۆمپیوتەر.

1972: سێیەم كۆنگرەی یەكێتی نووسەرانی كورد.

1975: مەلیكی مەغریب (حەسەنی دووەم) سوربوونی خۆی راگەیاند بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی میللی بۆ بیابانی خۆرئاوا و ئازادكردنی دوای ئەوەی دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە ئەوێ زەوی و خاكی وڵاتی مەغریبە.

1987: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بڕیارێكیان دەركرد بە دوورخستەوەی بانگخواز عەبدولعەزیز عۆدە.

1988: بردنەوەی (بێنەزیر بۆتۆ) لە هەڵبژاردنی پاكستان.

1989: دەسپێكی شۆڕشی (مەخمەلی) لە چیكۆسلۆفاكیا لە كاتی جەنگی سارد، كە سەرەتاكەی بە خۆپیشاندانی خوێندكاران لە شاری (براغ) دەستیپێكرد، كە لە لایەن پۆلیسەوە سەركوتكران، دوای ئەوە گەشەی سەند تا بوو بە كۆدەتایەك و ئامانجی خستنی حكومەتی شیوعی بوو.

1997: روودانی قەسابخانەی (ئەقسەر) لە میسر، كاتێك شەش پیاو بە جلوبەرگی پیاوانی ئاسایشەوە هێرشیانكردە سەر ژمارەیەك گەشتیار و چەك و چەقۆیان پێبوو، 58 گەشتیاریان كوشت، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا وەزیری ناوخۆ لیوا (حەسەن ئەلفی) دەستی لە كار كێشایەوە.

2003: هەڵبژاردنی ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی (ئارنۆلد شوارزنیجر) بە حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا.

2010: مەلیكی سعودیە (عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعود) كوڕەكەی خۆی(متعب) ی دانا بە وەزیری دەوڵەت و ئەندام لە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی گاردی نیشتمانی، تا دوای خۆی سەرۆكایەتی گارد بگرێتە ئەستۆ كە خۆی لە ساڵی 1963ز وە دەستبەكاربوو تیایدا.

2013: تیاچونی 50 كەس لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك لە جۆری (بیونگ) لە ساتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی (قازان) لە تەتارستان.

 

لەدایكبوون:

1755: لویسی هەژدەهەم، مەلیكی فەرەنسە.

1854: هربرت لیوتی، عەسكەرتاری فەرەنسی.

1902: یوجین ویگنەر، زانانی فیزیای هەنگاری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1963ز.

1905: فیردەوس حەسەن، ژنە ئەكتەری میسری.

1905: شاژنە ئەسترید، ژنی لیوبولدی سێهەم، مەلیكی بەلجیكا.

1917: شێخ ئەحمەد شرباسی، زانای ئاینی میسری.

1922: ستانلی كوهین، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1986ز.

1925: نەجوا سالم، ژنە ئەكتەری میسری.

1933: زەغلول ئەلنەجار، زانای جیۆلۆجیا و بیریاری ئاینی میسری.

1938: ئەمیرە فریال، كچی مەلیك فاروق، مەلیكی میسر.

1942: مارتن سكورسیزی، دەرهێنەری ئەمریكی.

1944: دانی دیفیتو، ئەكتەری ئەمریكی.

1948: ئەحمەد موساعید، ئەكتەری كوێتی.

1949: نكوین تان دونك، سەرەك وەزیرانی ڤیەتنام.

1949: جون بینەر، سیاسەتمەداری ئەمریكی.

1962: ئیستیقلال ئەحمەد، ژنە ئەكتەری بەحرەینی بە نەژاد عێراقی.

1964: سۆزان رایس، دیبلۆماتی ئەمریكی.

1965: عەبدولموحسین نەمر، ئەكتەری سعودی.

1966: سۆفی مارسو، ژنە ئەكتەری فەرەنسی.

1969: ئەحمەد سەقا، ئەكتەری میسری.

1969: ریوتارو ئوكیایو، ئەكتەری ئەدای دەنگی یابانی.

1972: لیونارد رۆبەرتس، ئەكتەری ئەمریكی.

1973: بیرند شنایدەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.

1974: لیزلی بیب، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1978: رایچل مكادامز، ژنە ئەكتەری كەنەدی.

1981: فاتمە سەفی، ژنە ئەكتەری كوێتی.

1986: نانی، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.

1990: شانیكا نولز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

 

وەفات:

1558: شاژن ماری یەكەم، شاژنی ئینگلتەرە.

1558: ریجینالد بول، كاردیناڵی ئینگلیزی كاسۆلیكی.

1632: گوتفرید هاینریش، عەسكەرتاری ئەڵمانی.

1768: تۆماس بلهام هولز، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.

1917: ئۆگۆست رودان، پەیكەرتاشی ئەڵمانی.

1927: سوڵتان یوسفی كوڕی حەسەن، بیستهەمین سوڵتانی مەغریب.

1929: هیرمان هوللیریس، ژمێریاری ئەمریكی.

1949: عەلی مەحمود تەها، شاعیری میسری.

1967: ئەمجەد زەهاوی، زانای ئاینی و شەرعزان و بانگخوازی كوردی عێراقی، ساڵی 1888ز لەدایك بووە.

1987: عەبدولمونعیم ئیبراهیم، ئەكتەری میسری.

1988: تەلعەت یەعقوب، ئەمینداری گشتی بەرەی رزگاریخوازی فەلەستینی.

1989: مەلا ساڵحی گەورە، مامۆستای ئاینی كورد، ساڵی 1904ز لە گوندی (هەنارۆ)ی شارباژێر لەدایك بووە، و لە شاری سنە كۆچی دوایی كردووە.

1990: رۆبەرت هوفستاتر، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1961ز.

2000: لوی نیل، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1970ز.

2002: ئەلبا ئیبان، سیاسەتمەداری ئیسرائیلی.

2006: فیرینك بوشكاك، یاریزانی تۆپی پێی هەنگاری.

2008: هاجەر حەمدی، ژنە ئەكتەری میسری.

2010: كۆچی دوایی (تەها خەلیل) هونەرمەندی بەناوبانگی كورد لە شاری سلێمانی.

2013: دوریس لیسینگ، ژنە نوسەری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2007ز.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی جیهانی قوتابیان.

رۆژی ئازادی لە سلۆفاكیا.

رۆژی سوغی لە یابان.

رۆژی جیهانی لەدایكبوونە پێش وەختەكان.

 

PUKmedia  ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket