رزگار عەلی: كۆنفرانسی كۆمیتەكان جۆشدانەوەی خەباتە بۆ كۆمەڵانی كوردستان

رزگار عەلی: كۆنفرانسی كۆمیتەكان جۆشدانەوەی خەباتە بۆ كۆمەڵانی كوردستان


16/11/2019 20:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

پڕۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنووری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزوور و شەنگال و دهۆك و گەرمیان بەڕێوەچوو و دوای پڕۆسەكەش رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆنفرانسەكە بەسەركەوتووی بەڕێوەچوو.

وتیشی: پلانی داڕێژراو بۆ كۆنفرانسی حەوت مەڵبەندی دیاریكراو بەسەركەوتووی بەڕێوەچوو و سبەینێ لە پێنج مەڵبەندی تری یەكێتی و 84 كۆمیتەدا كۆنفرانس بەڕێوەدەچێت.

راشیگەیاند: دوای كۆنفرانسی كۆمیتەكان كۆنفرانسی مەكتەبەكانی یەكێتی دەستپێدەكات و كۆنفرانسی كۆمیتەكان سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەنەبوونی دیسپلین لەناو یەكێتیدا دەكەن.

رزگار عەلی وتیشی: كۆنفرانسی كۆمیتەكان جۆشدانەوەی گیانی خەباتە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەموو لایەك پەرۆشی ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتین.

پڕۆسەی كۆنفرانسی كۆمیتەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنووری مەڵبەندەكانی كەركوك و شارەزوور و شەنگال و دهۆك و گەرمیان بەڕێوەچوو بڕیاریشە سبەینێ یەكشەممە 17 -11-2019، كۆنفرانسی كۆمیتەكانی سنووری مەڵبەندەكانی (سلێمانی- سۆران- ھەولێر- بەغدا -خانەقین) ئەنجام بدرێت.

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە...

PUKmedia تایبەت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر