riklam

ئێران.. ناڕه‌زایی دژی گرانبوونی نڕخی به‌نزین به‌رده‌وامه‌

جیهان 07:01 PM - 2019-11-16
.

.

ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی گرانكردنی به‌نزین له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامن و شۆفێران به‌شێوازی جیاجیا ناڕه‌زاییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن.

ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینییه‌وه‌ له‌چه‌ند شارێك ده‌ستیانپێكردوه‌و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان فراوانتر بووه‌و به‌شێك له‌شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌شۆفێران به‌ پاسكیلی منداڵان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له‌شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه‌، هاوكات ژماره‌یه‌ك شۆفێریش ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كوژاندنه‌وه‌و به‌و جۆره‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاتوچۆ په‌كیكه‌وتوه‌.


 
 PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket