riklam

سیناتۆرێكی ئه‌مریكا: نازانین توركیا دۆسته‌ یان دوژمن

جیهان 06:13 PM - 2019-11-16
.

.

سیناتۆریكی كۆماریه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئه‌مریكایه‌ یان دوژمن.

جان نڵی كه‌نه‌دی، سیناتۆری كۆماریه‌كان، رایگه‌یاندوه‌:" تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئه‌مریكایه‌، یان دوژمن".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ده‌بێت ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" توركیا له‌لایه‌كه‌وه‌ خۆی به‌دۆست ئه‌زانێت ،به‌ڵام ده‌چێت  دژه‌ موشه‌كی ئێس  له‌ سه‌رۆك پۆتن ئه‌كڕێت، ئه‌مه‌  كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر چه‌كی ئه‌مریكا ده‌بێت".

 

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه‌ی باكوری سوریا و هێرش بۆ سه‌ر كورده‌كان، ده‌ڵێت:" فشاری ترامپ به‌هه‌ڕه‌شه‌كردنی لاوازكردنی ئابوری توركیا وایكرد ئه‌ردۆگان ئاگربه‌ست ئه‌نجام بدات".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket