riklam

كۆنفرانسی كۆمیته‌كان كۆتایی هات

ی.ن.ک‌‌ 05:10 PM - 2019-11-16
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-11-2019 ، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی سنووری كه‌ركوك به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و له‌كۆتایی پرۆسه‌كه‌شدا جه‌زا سه‌ید مه‌جید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركوك له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند.

وتیشی: بۆ جارێكی دیكه‌ كه‌ركوك سه‌لماندی كه‌پشتوپه‌نای یه‌كێتییه‌، بۆیه‌ پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفراسی كۆمیته‌كانی سنووره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆری باش به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك كۆتایی هات و كادیران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نوێنه‌ری خۆیان به‌بێ سانسۆرو به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و شه‌فاف هه‌ڵبژارد.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌پرۆسه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بووه‌و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ بۆ یه‌كێتییه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket