riklam

قوباد تاڵه‌بانی: موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت

ئابوری 04:20 PM - 2019-11-16
.

.

قوباد تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ چاكسازی و لیژنه‌ی حكومه‌تیش له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ڕایگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌ی ئێستا له‌ قۆناغی سود وه‌رگرتنی بایۆمه‌تریداین بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكی حكومه‌ت، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی حكومه‌تیش بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌و كاره‌كانی خۆی ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی چاكسازی ئیداری و دارایی.

 جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت.

سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌ ئێستا ئاڵۆگۆڕی بیروڕا له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕه‌وشی سیاسی عیراقه‌وه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند سیستی تێكه‌وتووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket