riklam

به‌سڕه‌.. خۆپیشانده‌ران رێگای به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخستووه‌

عیراق 03:27 PM - 2019-11-16
.

.

خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سرو كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنونیان داخست.

ئه‌مڕۆ 16-11-2019، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌سره‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ خۆپیشانده‌رانی شاره‌كه‌ رێگه‌یان به‌ ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كان نه‌داوه‌ بچنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سرو ده‌رگای كێڵگه‌ی نه‌وتی مه‌جنونیشیان داخستووه‌، لای خۆشیانه‌وه‌ خه‌ڵكی ناڕازیی و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ رایانگه‌یاندووه‌ تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، واز له‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ناهێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی 10 رۆژه‌ خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی به‌نده‌ره‌كه‌یان گرتووه‌ و كاره‌كانی به‌ ته‌واوی سست كردووه‌، بۆ كردنه‌وه‌شی گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران  و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روده‌دات.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket