riklam

توركیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

جیهان 03:13 PM - 2019-11-16
.

.

سه‌رۆكی ده‌زگای پیشه‌سازی به‌رگری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا سیستمی موشه‌كی ئێس 400 ی له‌ روسیا بۆ ئه‌وه‌ كڕیوه‌ به‌كاری بهێنێت، نه‌ك له‌ كۆگاكانیدا هه‌ڵیبگرێت .

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 16-11-2019، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆكی ده‌زگای پیشه‌سازی به‌رگری توركیا، رایگه‌یاندووه‌،  توركیا توركیا سیستمی موشه‌كی ئێس 400 ی له‌ روسیا بۆ ئه‌وه‌ كڕیوه‌ به‌كاری بهێنێت، نه‌ك له‌ كۆگاكانیدا هه‌ڵیبگرێت.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه‌ به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 ه‌وه‌ دروست بووه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی مافێكی ره‌وای توركیایه‌ وه‌ك وڵات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك هه‌بێت بۆ به‌رگری له‌ سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی.

پێشتر به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 له‌ روسیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره‌و واشنتۆن گرژییه‌كی زۆری تێكه‌وت، تا كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری سزادانی توركیا بدات و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆی به‌سه‌ر توركیا كرد.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket