riklam

كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

ی.ن.ک‌‌ 02:08 PM - 2019-11-16
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16-11-2019  كۆنفراسی كۆمیته‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرین له‌قه‌زای خورماتوو به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌سه‌عات 8ی  به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاره‌ تا سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وامبێت.

شه‌ش كۆمیته‌ له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندی 16 ی رێكخستنی حه‌مرین له‌قه‌زای خورماتوو هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ پێویسته‌ پله‌یان له‌ئه‌ندام زیاتربێت.

سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌زای خورماتوو له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌رمه‌و كێشه‌و گرفتی ئه‌منی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشیمانیی كوردستان كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ دێن و ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن و هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن كه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌ ببێته‌ هۆی نوێ بونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ دارا حه‌مه‌ عه‌لی سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی باڵای كۆنفراس به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  ده‌نگدانه‌كه‌ له‌كه‌شێكی هێمن و ئارام به‌ڕێوه‌چووه‌و ده‌نگده‌ران به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن به‌بێ هیچ سانسۆرێك.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد / خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket