riklam

ئێران.. گرانكردنی نرخی سوتەمەنی پشێوی لێدەكەوێتەوە

جیهان 12:42 PM - 2019-11-16
.

.

بڕیاری گرانكردنی نرخی بەنزین لە تارانی پایتەخت و چەندین شاری تری ئێران ناڕەزایی توندی لێكەوتەوە. 

خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایی دەربرین بەرامبەر بەو بڕیارە شارەكانی ئەهواز و مەشهەد و سیرجان و گەچساران و عەبادان و خوڕەمشەهی گرتووەتەوە و لە شاری سیرجانی سەر بە پارێزگای كرمانی باشوری ئێران خۆپیشاندەران هەوڵیان داوە ئەنبارێكی نەوت بسوتێنن بەڵام هێزە ئەمنییەكان رێگریان لێكردوون و خۆپیشاندەرێكیش كوژراوە.

ئێران نرخی بەنزینی بە ڕێژەی لەسەدا 300 زیاد كردووە، كۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی ئێران لە راگەیەنراوێكیدا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەكردووە پشكی هەر شۆفێرێك مانگانە 60 لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لەسەدا 50 بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە سەر و ئەو بڕەوە نرخەكەی بۆ لەسەدا 300 بەرز دەبێتەوە.

 محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆكی دەزگای پلاندانان و بودجەی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: بڕیاری زیادكردنی نرخی بەنزین بەرەزامەندی ئەنجومەنی باڵای هاوئاهەنگیی ئابوری دراوە كە لە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە پێكهاتووە.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket