riklam

سوید.. کوردێک پێشەنگا دەکاتەوە

هەمەرەنگ 11:03 AM - 2019-11-16
.

.

گەنجێکی کورد بە پێشەنگای فۆتۆگرافی بەشداری شەشەمین دیداری فیلمی کوردی لە یۆتۆبۆری دەکات.

لەبارەی بەشداری کردنیەوە ناسیح عەلی خەیات فۆتۆگرافەر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمساڵیش بۆ جاری سێیەم بانگهێشتی شەشەمین دیداری فیلمی کوردی لە یۆتۆبۆری کراوم و بە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی بەشداری دیدارەکە ئەکەم کە لە شاری سوید بەڕێوەدەچێت.

وتیشی: بۆ من شەرەفێکی گەورەیە ئەمساڵیش بانگهێشتی ئەم دیدارە کراوم و سوپاسی بەڕێوەبەری فستیڤاڵەکە دەکەم.

ناسیح عەلی خەیات ساڵی ١٩٨٢ لە گوندێکی بناری سورێن لەدایک بووەو لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بە کاری فۆتۆگرافی کردوە، هەتا ئێستا چەندین پێشەنگای لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات کردوەتەوە بەشداری فستیڤاڵ و دیدارەکانی جیهانی و ناوخۆی کردوە، ئەو ئەندامی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان و عیراقەو لە ئێستاشدا ئەندامی گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵایە، کە لەساڵرۆژی دامەزراندنی سلێمانیدا دوا پێشانگای فۆتۆگرافیان کردەوە.


PUKmedia هاژە باست

١.jpg

٢.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket