riklam

روسیا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مریكادا ده‌گرێت

جیهان 10:51 AM - 2019-11-16
.

.

هێزه‌كانی روسیا، له‌سوریا، دوای چۆڵكردنی  ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌گرن و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیان تێدا جێگرده‌كه‌ن.

 

ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتینگ، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" له‌نزیك كۆبانێ له‌رۆژئاوای كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ربازگه‌یه‌كی خۆیان چۆڵكردوه‌، سوپای پۆلیسی روسیا به‌ هیلیكۆپته‌ر چوونه‌ته‌ ناو سه‌ربازگه‌كه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" هێزه‌كانی سوپای سوریا له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ جێگربوون وچاوه‌ڕوان ده‌كرێت روسیا بیكاته‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌".

باسله‌وه‌شكراوه‌:" له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا هۆڵێكی له‌شجوانی و شوێنی خه‌وتن و جگه‌ره‌ خواردن  و یاریه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی تێدایه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket