riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:34 AM - 2019-11-16
.

.

رووداوەكان:

636: سەرەتای شەڕی قادسیە لە نێوان موسڵمانان بە سەرۆكایەتی (سەعدی كوڕی ئەبو وەقاس) و فارسەكان بە سەرۆكایەتی (رۆستەمی فرخزاد) بەو شێوەیە سەردەمی ساسانیەكان كۆتایی هات و موسڵمانەكان سەركەوتن.

636: موسڵمانەكان رۆشتنە ناو شاری بەعلەبەك، دوای رێكەوتن لە نێوان دانیشتوانەكەی و سەركردەی موسڵمانان (ئەبو عوبەیدەی كوڕ جەرراح) و (خالیدی كوڕی وەلید).

1626: هیندیە سورەكان دوورگەی (مانهاتن) یان فرۆشت لە بەرامبەر قوماشێك كە بەهاكەی 24 دۆلار بوو.

1869: خدێوی ئیسماعیل نۆكەندی سوێسی كردەوە لە ئاهەنگێكی گەورەدا لە شاری ئیسماعیلیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر پاشا و ئەمیرەكانی ئەوروپا.

1907: زەویەكانی ئۆكلاهۆما چووە پاڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بوو بە ویلایەتی ژمارە 46.

1917: بەریتانیەكان دەستیان گرت بەسەر شاری (یافا) لە فەلەستین.

1922: دامەزرێنەری دەوڵەتی توركی (مستەفا كەمال ئەتاتۆرك) بە فەرمی دەسەڵاتی توركیای گرتە دەست.

1932: دامەزراندنی حیزبی سوری نیشتمانی كۆمەڵایەتی.

1945: ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشوازی لە 88 زانا كرد لە ئەڵمانیا بۆ یارمەتیدان لە بەرهەمهێنانی موشەكەكاندا، و زۆربەی ئەو زانایانە لە ژێر ركێفی سیستەمی نازیدا كاریان دەكرد.

1945: دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و فێركردن و رۆشنبیری/یۆنسكۆ.

1955: مەلیكی مەغریب محەمەدی پێنجەم، لە تاراوگەكەی لە (مەدغشقەر) گەڕایەوە بۆ (ریبات).

1970: وەزیری بەرگری سوریا (حافز ئەسەد) رێبەری كۆدەتایەكی سەربازی كرد كە ناسرابوو بە ناوی (بزوتنەوەی راستكاریی).

1990: دەسەڵاتدارانی عێراق لە كوێت شكستیان هێنا لە قەناعەت كردن بە كوێتیەكان كە بەڵگەنامە كەسێتیەكانیان بگۆڕن بۆ بەڵگەنامەی باری شارستانی عێراقی، و هەستا بە درێژكردنەوەی ماوەی لەكارخستنی كارتی كوێتی تا 1ی دیسەمبەر.

1993: دەسپێكی دانوستانی ئابووری فەرمی لە نێوان فەلەستینیەكان و ئیسرائیلیەكاندا لە پاریس، وەفدی فەلەستینی لە لایەن ئەحمەد قریعەوە سەرپەرشتی دەكرا و وەفدی ئیسرائیلیش لە لایەن (دانی روچیلد).

1994: هەڵبژاردەی سعودیەی تۆپی پێ، جامی دوانزەهەمی كەنداوی بردەوە كە لە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو ئەنجامدرابوو.

1996: دایكە (تریزا) هاوڵاتی بوونی ئەمریكی بەدەست هێنا و ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی بۆ یارمەتیدانی هەژارانی جیهان.

1996: نەتەوە یەكگرتووەكان 11 ملیۆن دۆلاری وەك یارمەتی مرۆیی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كرد.

2000: سەرۆكی ئەمریكا بیل كلینتۆن سەردانی ڤیەتنامی كرد، بەو شێوەیە بوو بە یەكەمین سەرۆكی ئەمریكی دوای جەنگی ڤیەتنام سەردانی ئەوی بكات.

2003: ئەنجومەنی حوكم بڕیاریدا لە سەر پڕۆژەی (سندوقی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی نەجەفی پیرۆزو كەربەلا) كە لەلایەن مام جەلال پێشكەش كرابوو.

2004: ئاژانسی فڕۆكەوانی و فەزای ئەمریكی/ ناسا تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتوانەی ئەنجامدا بۆ فڕۆكەیەك كە خێراییەكەی دە جار زیاتر بوو لە خیرایی دەنگ، ئەوەش فڕۆكەی جۆری (X-43A) بوو.

2008: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی رێكەتننامەی ئاسایشی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان مۆركرد.

2010: راگەیاندنی هاوسەرگیری ئەمیر ویلیام لە خاتونی هاوڕێی (كیت میدلتۆن).

2011: سەرەك وەزیرانی ئیتالیا (ماریو مونتی) پێكهێنانی حكومەتەكەی راگەیاند كە زۆرینەیان لە چینی تەكنۆقرات بوون.

 

لەدایكبوون:

42:پ.ز، تیبریۆس، ئیمبراتۆری دووەمی رۆمانی.

1717: لورن دالمبیر، زانای بیركاری فەرەنسی.

1780: موفتی عەبدولغەنی ئال جەمیل، شەرعزان و زانا و خەتخۆش و شاعیر و سیاسەتمەداری عێراقی.

1880: ئەلكسەندەر بلوك، شاعیری روسی.

1891: ئیستفان روستی، ئەكتەری میسری.

1904: نامدی ئەزیكیوی، سەرۆكی یەكەمی نێجیریا.

1905: حەسەن فەهمی جاف، نوسەر و رووناكبیری ناوداری كورد لە شاری هەڵەبجە.

1916: ماری كوینی، ژنە ئەكتەر و بەرهەمهێنی میسری.

1922: جوزیە ساراماجو، لە گوندی (ئەزبنیاكە)ی هەرێمی (رییانیگۆ) ی باكوری (لەشبۆنە) نوسەری بورتوگالی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1998ز.

1935: حسێن شەربینی، ئەكتەری كوێتی.

1953: بیروم ئەن براسیت، دادوەری تۆپی پێی تایلەندی.

1953: سالح ئەلحومر، ئەكتەر و دەرهێنەری كوێتی.

1964: فالریا برونی تیدیسكی، ژنە ئەكتەری ئیتالی.

1970: ریكدو كوشی، نیگاركێشی مانغای یابانی.

1971: مستەفا حاجی، یاریزانی تۆپی پێی مەغریبی.

1972: عادل سەلیمی، یاریزانی تۆپی پێی تونسی.

1974: مەها ئەحمەد، ژنە ئەكتەری میسری.

1974: بول سكولز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1977: ماگی جیلنهال، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1977: موریسیو ئوشمان، ئەكتەری مەكسیكی.

1978: گاری ناسیمیس، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.

1995: نواه گرای-كیبی، ئەكتەری ئەمریكی.

 

وەفات:

1272: مەلیك هنری سێیەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1836: كریستیان هندریك برسۆن، زانای باشوری ئەفریقیا لە زانستی رووەك.

1934: كارل فون لیندە، داهێنەری سەلاجەی كارەبایی.

1960: كلارك گیبل، ئەكتەری ئەمریكی.

1999: دانیال ناسانز، زانای مایكرۆبۆلۆجی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1978ز.

2005: هنری تاوب، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1983ز.

2006: میلتون فریدمان، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان، ساڵی 1976ز.

2008: سەلاحەدین حافز، نوسەری میسری.

2010: كەمال شازلی، سیاسەتمەداری میسری.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی جیهانی لێبووردن.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket