riklam

كۆمپانیا چینییه‌كان له‌ سلێمانی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 08:07 PM - 2019-11-15
.

.

كۆمپانیای (چاین سته‌ید)ی چینی له‌شاری سلێمانی وه‌به‌رهێنان ده‌كات .

ئێواره‌ی رۆژی 14-11-2019، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدانه‌كانی یه‌كێتی و مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی یه‌كی سلێمانی به‌پرسی پێشخستنی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ئاوه‌دانی و بۆگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری گشتی به‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان وهاوشاریانی سنووره‌كه‌، پێشوازی كرد له‌وه‌فدی باڵای كۆمپانیای (چاین سته‌ید) بۆ  پیشه‌سازی و بیناسازی و وه‌به‌رهێنان كه‌به‌ڕێز (مسته‌ر چیی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد .

له‌دیدارێكدا پاش خستنه‌ڕووی ئاستی به‌رزی كۆپانیاكه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ئاوه‌دانی و بیناسازی سه‌رده‌م كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ته‌واوی جیهان جێده‌ستیان ده‌بینرێ، حاكم قادر به‌ڵێنی پێدان بۆ هه‌رپڕۆژه‌یه‌ك له‌سنوره‌كه‌ جێبه‌جێی بكه‌ن پاڵپشت وهاوكاریان ده‌بێت .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket