riklam

سەعدی پیرە بەدەنگی 88 ئەندام هەڵبژێردرایەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:45 PM - 2019-11-15
.

.

له‌ ستۆكهۆڵم كۆنگره‌ی رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتنخواز به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی ستیڤان لۆڤن سه‌رۆك وه‌زیرانی سویدو میوانداری پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ڤاڵان زانا بێستون ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و سه‌میر ئه‌مین نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سوید و شۆڕش قادر دانساز به‌شدارن .
كۆنگره‌كه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیارو چاره‌نوس سازدا ئه‌به‌سترێت كه‌ جیهان به‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری خێرادا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌وانه‌ پرسه‌كانی تیرۆر و هۆكاره‌كانی و هاوكاره‌كانی وه‌ گۆڕانكاری مه‌ترسیداری خێرایی تێكچوونی كه‌ش و هه‌واو ژینگه‌ی له‌بار بۆ مرۆڤ و ته‌نانه‌ت خوودی ژینگه‌ و زینده‌وه‌ر به‌گشتی و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ له‌سه‌رده‌می شۆرشی ته‌كنه‌لۆجیا و زانستی نوێ دێنه‌ به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ش هێزه‌ پێشكه‌وتووخوازه‌كان و سۆسیال دیموكراته‌كان پلانه‌كانیان چۆن دابڕێژن و كه‌ره‌سه‌ی پێویست ئاماده‌ بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووس سازانه‌ .
هه‌ر ئه‌مڕۆ 15-11-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وه‌كو ئه‌ندامی بۆردی سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوه‌كه‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی 88 ده‌نگ له‌كۆی ١٠٠ ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی
( سوید ، پورتوگال ، نیوزله‌ندا ، فه‌ڵه‌ستین ، مه‌كدۆنیا ، دانیمارك ، فیله‌ندا ، سه‌نیگال ، ئۆڕۆگوای ، بۆركینافاسۆ، كۆنگۆی دیموكراتی و جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی مه‌غریب و  سه‌رۆكی پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا) و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی پارته‌ سۆسیالیست و دیموكراته‌كان ئه‌بن به‌ ئه‌ندامی بۆردی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م رێكخراوه‌ جیهانییه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ د. جوان ئیحسان وه‌كو ئه‌ندامی بۆردی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ستنیشانكرا .

شایانی باسه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ( سوید ، پورتوگال ، نیوزله‌ندا ، فه‌ڵه‌ستین ، مه‌كدۆنیا ، دانیمارك ، فیله‌ندا ، سه‌نیگال ، ئۆڕۆگوای )به‌شدارن .
 
له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رێز ئان لینده‌ وه‌زیری ده‌روه‌ی ووڵاتی سوید كۆده‌بێته‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و تۆڕی سویدی كوردی له‌ په‌رله‌مان و ده‌زگای ئۆلف پاڵمێ كۆده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ و پرسه‌كانی كورد .

هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید و پرتوگال و فه‌ڵه‌ستین و دانیمارك  وه‌فدی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ .
 
رێكخراوی هاوپه‌یمانی پێشكه‌وتنخواز له‌ساڵی ٢٠١٣ له‌ شاری لایپزیگ له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌ی پارته‌ سۆسیال دیموكراته‌ جیهانییه‌كان دامه‌زرا و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری كارای رێكخراوه‌كه‌یه‌ .
له‌ ساڵی ٢٠١٦ كۆنگره‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌یان له‌ شاری سلێمانی به‌ ئه‌نجامدا و له‌ ئێستاشدا بۆ ساڵی ئاینده‌ پلان هه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ندین كاری هاوبه‌ش بكه‌ن ، رۆژی شه‌مه‌ وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌شداری له‌ پانیڵی رێكخراوه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ سوید.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket