riklam

نەوت بۆ خوێندنگاکانی هەرێم دابیندەکرێت

ئابوری 04:33 PM - 2019-11-15
.

.

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند کە نەوتی سپی بۆ سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: لە هەموو هەرێمی كوردستاندا بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سەرجەم خوێندنگاكان دابینكراوە.

وتیشی: لەو بڕە زیاتر لە یەك ملیۆن و نیو لیتر نەوتی سپی بۆ خوێندنگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانیە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش كرد تا كۆتایی 2019 سەرجەم قوتابخانەكان نەوتی سپیان پێدەگات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket