riklam

ئەمریكا هاوكاری عیراق دەكات

عیراق 04:26 PM - 2019-11-15
.

.

ئەمریکا لە گەڕاندنەوەی ٤ ملیۆن ئاوارەی ناوچەکانی عیراق هاوکاری عیراق دەکات و یارمەتیدەریش دەبێت لە دوبارە بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابوری.

(مایك پۆمپیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كرد، چەكدارە بیانییەكانی ناو داعش وەربگرنەوە و یارمەتی عیراقیش بدەن لە دووبارە بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابورییەكەی كە بەهۆی جەنگەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

وتیشی، هەزاران داعشی بیانی لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەستبەسەر كراون، پێویستە لەسەر وڵاتەكانیان وەریانبگرنەوە و بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكەن.

(مایك پۆمپیۆ) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ڕێگە بە داعش نادەن، جارێكی تر دەست بەسەر بیرە نەوتەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریادا بگرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا پشتیوانی بەغداد دەكات بۆ گەڕانەوی ٤ ملیۆن ئاوارەی عیراقی بۆ ناوچەكانیان.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket