riklam

ئێران نرخی بەنزین زیاد دەکات

ئابوری 02:05 PM - 2019-11-15
.

.

نرخی بەنزین لە ئێران بۆ سێ هێندە بەرز دەبێتەوەو پشكی هەر شۆفێرێك مانگانە ٦٠ لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠ بەرز دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێران رایگەیاندوە:  پشكی هەر شۆفێرێك مانگانە ٦٠ لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠ بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە سەرو ئەو بڕەشەوە نرخەكەی بۆ لەسەدا ٣٠٠ بەرز دەبێتەوە.

پێش ئەم بڕیارە نرخی یەک لیتر بەنزین لە ئێران لەسەروو رێژەی مانگانەی شۆفێران یەک هەزار تمەن بوو.

ئەم بڕیارە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاندبوو نرخی بەنزین زیاد ناکرێت.

بەرپرسانی ئێران ئەوەشیان راگەیاندوە کە رۆژانە لە ئێران ٩٠ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێران بەکاردەهێنرێت.

هاوكات محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆكی دەزگای پلاندانان و بودجەی ئێران ڕایگەیاندووە، بڕیاری زیادكردنی نرخی بەنزین بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگیی ئابوری دراوە كە لە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە پێكهاتووە.

PUKmedia ئاژانسەکان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket