riklam

سەرۆك كۆمار: شانازی بەشێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین

عیراق 10:23 PM - 2019-11-14
.

.

 سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی عیراق دەكات بەرامبەر ئێران و رایدەگەیەنێت: شانازی بەشێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین كە برینی عیراق چارەسەر دەكەن و سەركەوتنەكەیان پێشكەشی ئەو گەلەیان دەكەن كە داوای چاكسازی دەكەن.

ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2019، لەپاڵاوتنەكانی جامی ئاسیاو مۆندیالی 2022، لە ئوردن هەڵبژاردەی عیراق میوانداری هەڵبژاردەی ئێرانی كردو لەیارییەكەشدا هەڵبژاردەی عیراق بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئێراندا تۆماركرد.

دوای سەركەوتنەكەی هەڵبژاردەی عیراق، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە. 

سەرۆك كۆماری عیراق تویتەكەیدا دەڵێت: شانازی بەشێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین كە برینی عیراق چارەسەر دەكەن و سەركەوتنەكەیان پێشكەشی ئەو گەلەیان دەكەن كە داوای چاكسازی دەكەن، گەنجەكانمان لە ناو كارەساتدا خۆشی دروست دەكەن و غیرەتی عیراقییانە دەیانبزوێنێت.

سەرۆك كۆمار ئەوەشی وتوە: بەپاڵەوانەكانی گۆڕەپانەكانی تۆپی پێ و گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی و چاكسازی و بەرگریكردن لەنیشتمان سەردەكەوین و یەكدەگرین، پیرۆزبێت لەعیراق بەگەنجەكانیەوە، بێگومان عیراق هەر سەردەكەوێت.

PUKmedia 

 

99666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket