riklam

هەڵبژاردەی عیراق لە ئێران دەباتەوە

وەرزش‌‌ 10:02 PM - 2019-11-14
.

.

هەڵبژاردەی عیراق بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لەهەڵبژاردەی ئێرانی بردەوەو بەوەش پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوە، بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردەكەش لەپارێزگاكانی بەغداو ناوەڕاست و باشوری عیراق ئاهەنگ دەگێڕدرێت. 

ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2019، لەپاڵاوتنەكانی جامی ئاسیاو مۆندیالی 2022، لە ئوردن هەڵبژاردەی عیراق میوانداری هەڵبژاردەی ئێرانی كردو لەیارییەكەشدا هەڵبژاردەی عیراق بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئێراندا تۆماركرد.

لەیارییەكەدا، دوو گۆڵەكەی هەڵبژاردەی عیراق لەلایەن موهەند عەلی و عەلا عەباس تۆماركران و گۆڵەكەی ئێرانیش ئەحمەد نور تۆماری كرد.

دوای سەركەوتنی هەڵبژاردەی عیراق بەسەر هەڵبژاردەی ئێراندا، خۆپیشاندەران لەگۆڕپانی تەحریری بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق و بەتایبەت لە بەسرە خۆپیشاندەران ئاهەنگی سەركەوتنیان بۆ هەڵبژاردەكەیان دەستپێكرد.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket