riklam

عادل عەبدولمەهدی: چەند لایەنێك چالاكوان و كەسایەتییەكان دەڕفێنن

عیراق 09:38 PM - 2019-11-14
.

.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: چەند لایەنێك دوور لەدامەزراوەكانی دەوڵەت چالاكوان و كەسایەتییەكان دەڕفێنن، دەشڵێت: كامێراكانی چاودێری دیاردەی رفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەباریان لەناوچەی جادریە تۆمار كردوە.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەیاننامەیەكدا دەركردو سەبارەت بەزیادبونی دیاردەی رفاندنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان رایگەیاند: ئەو كارانە هەندێك لایەن ئەنجامی دەدەن كە وای دەردەخەن سەر بەدامەزراوەكانی دەوڵەتن.

دەشڵێت: كامێراكانی چاودێری دیاردەی رفاندنی لیوا یاسر عەبدولجەباریان لەناوچەی جادریە تۆمار كردوە.

عەبدولمەهدی بەتوندی ئیدانەی ئەو هەوڵە كردوەو رایگەیاند: هەر كەسێك ئەو تاوانەی كردبێت، سزای خۆی وەردەگرێت، داواشیكرد دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێك ئەو پلەدارە سەربازیی ئازاد بكرێت. 

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشیگەیاند: فەرمانگە ئەمنییەكان و دادگا تایبتمەندەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی پێوست بۆ ناسنینەوەی رفێنەران كردوەو هۆشدارییدا لەوەی هەر لایەنێك ئەو كارە بكات یان پەردەپۆشی بكات روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە. 

لەكۆتایی بەیاننامەكەیدا، عەبدولمەهدی تەئكیدیكردەوە: بەهیچ جۆرێك كاری رفاندن قبوڵ ناكرێت، ئەو كارانە سەرپێچییە لە یاساو رێنماییەكان و دەوڵەت لێی بێبەرییە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket