riklam

بوجانی دورگه‌ی مانوسی به‌جێهێشت

جیهان 06:45 PM - 2019-11-14
.

.

بهروز بوجانی رۆژنامه‌نووس و په‌نابه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه‌ له‌دورگه‌ی مانووس زیندانیكراوه‌، ئه‌و دورگه‌یه‌یی به‌ره‌و نیوزله‌ندا به‌جێهێشت.

 

بهروز بوجانی به‌میدیا جیهانیه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" چیتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دورگه‌ی مانووس، له‌زیندانی له‌ پاپۆگینه‌، ئه‌یه‌وێت وه‌ك مرۆڤ بژی نه‌ك وه‌كو ژماره‌یه‌ك".

 

بوجانی له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ ده‌كاته‌ 2 هه‌زارو 269 رۆژ، كتێبێكی به‌ناوی" هیچ دۆستێك، جگه‌ له‌شاخه‌كان" نوسیووه‌ كه‌ بووه‌ هۆی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵانی ئه‌ده‌بیاتی ئوسترالیا.

 

بوجانی وتوویه‌تی:" هه‌رچه‌ند ئازادبوونی هێشتا به‌ته‌واوی دووپات نه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و ئازادیه‌ بپارێزێت و هیچ كات نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ دورگه‌ی مانووس".

 

هه‌روه‌ها راپۆرتێكی وردی له‌سه‌ر زیندانیه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه‌ نوسیوه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket