فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەدەب وهونەر 05:12 PM - 2019-11-14.
سه‌یدسادق مووسه‌وی" ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران وتی: سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، به نمایش كردنی 140 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی ڕاپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتیی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، به ئاماده‌بوونی "سه‌یدسادق مووسه‌وی" ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵ، "ئارش عه‌باسی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن و راوێژكاری ده‌بیری فێستیڤاڵ و چالاكانی راگه‌یاندن له هۆڵی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
"سه‌یدسادق مووسه‌وی" ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له سه‌ره‌تای ئه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا وتی: سه‌ره‌تا له هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ی كه بۆ كورته فیلم ده‌یكێشن، سوپاسیان ده‌كه‌م. سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران؛ به مه‌به‌ستی ناسین و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی كورته فیلم له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌روه‌ها دروست كردنی ركابه‌رییه‌كی سازێنه‌ر له نێوان فیلمسازان و به نمایش كردنی 140 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان له‌وانه؛ ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا، رووسیا، كۆماری چیك، سویسڕا، هۆڵه‌ندا چین، كه‌نه‌دا، ئیتاڵیا، فینله‌ندا، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، پۆرتوگال، هیندوستان، به‌لژیك، نیپال، ئیسلۆوێنی، سه‌نگاپوور، ژاپۆن، پرۆ، لیتوانی، توركیا، لۆكزامبۆرگ، كرۆواسی، سێربستان، ماڵتا و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانێك له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ نیوزله‌ند، هیندووستان، پۆرتوگال، به‌لژیك و ئێران له چه‌ندین به‌شی ركابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهاتوو له كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه و زانستی و كارگه و وۆركشۆپه‌كانی فێركاریی سینه‌مایی له رۆژانی 18 تا 24ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 9 تا 15ی نۆڤه‌مبری 2019ی زایینی له په‌ردیسی سینه‌مایی میله‌ت له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران بێگومان گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه
مووسه‌وی هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م فێستیڤاڵه بێگومان گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه و له راستیدا میراتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشینه‌یه‌كی سی‌وشه‌ش ساڵه‌ی هه‌یه، له حاڵێكدا كه 80 له‌سه‌دی فێستیڤاڵه‌كانی جیهان پێشینه‌ی كه‌متر له 10 ساڵیان هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نێردراوانه‌ی كه له‌م ساڵانه‌دا به نووسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌كه گه‌یشتووه، ئه‌م بابه‌ته پشتڕاست ده‌كاته‌وه و سێهه‌م ئه‌وه‌ی كه ئاستی میوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌كانی نه‌غدی كه له‌م فێستیڤاڵه بوونی هه‌یه، نیشانده‌ری گرینگیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یه.
نمایش كردنی 50 فیلم له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان
ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌مساڵ به هۆی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا كه له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه، كه‌م بوونه‌وه‌ی 50 له‌سه‌دی بوودجه‌مان هه‌بووه. پاره و بوودجه‌ی ئێمه له‌م كاته‌ی ئێستادا له لایه‌ن رێكخراوی سینه‌مایی 2 میلیارد تومه‌نه، به‌ڵام به پاڵپشتیی شاره‌داری تاران بڕیار وایه، به‌شێك له‌م تێچووانه دابین بكرێت. به‌م بارودۆخه، چه‌ندین میوانمان له وڵاتانی جۆراوجۆر وه‌كوو نیووزله‌ند، فه‌ره‌نسا، پۆرتوگال، هین، توركیا، ئه‌ڵمانیا و هتد ده‌بێت. چه‌ندین كۆر و كۆبوونه‌وه و كارگه‌ی فێركاری له لایه‌ن میوانانی بیانی به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها له به‌شی كێبڕكێدا به گشتی 110 وڵات به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان ناردووه كه له مانگی ره‌شه‌مه، رێكه‌وتی مارسی ساڵی پار قۆناغی دووباره بینینه‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه ده‌ستی پێكرد و له كۆتاییدا 50 فیلم له 25 وڵات له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن.
نمایش كردنی 90 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ
مووسه‌وی رایگه‌یاند: له به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا 1648 به‌رهه‌م بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ نێردرا و كه‌متر له 10 له‌سه‌د واته 140 به‌رهه‌م له فێستیڤاڵه‌كه وه‌رگیراوه. له به‌شی چیرۆكیدا 1021 فیلممان هه‌بوو كه ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌م رێژه فیلمه ببینێت كه یه‌كجار كارێكی سه‌خته. بۆ یه‌كه‌مین جار 10 كه‌س وه‌كوو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری كران كه له چوارچێوه‌ی دوو گروپی 5 كه‌سیدا هه‌ر كامه 100 فیلمیان به ئێمه ناساند. له قۆناغی دواتردا، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن 200 فیلمیان سه‌رله نوێ بینییه‌وه و له كۆتاییدا 67 فیلمی چیرۆكیمان هه‌ڵبژارد. هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نیمه‌یشێن، ئه‌زموونی و به‌ڵگه‌فیلم كه‌متر بوون.
بلیت فرۆشیی ئینته‌رنێتی
ده‌بیری فێستیڤاڵی جه‌ختی كرده‌وه: هه‌ر وه‌كوو ده‌زانن ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار، بلیت فرۆشیمان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت نرخێكی گونجاوی بۆ له‌به‌ر چاو گیراوه و چه‌ندین داشكاندنی بۆ له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌م حاڵه‌شه‌وه یه‌كجار له لایه‌ن دۆستانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ گیراوه. به‌م پێیه باشترین ده‌رگایه‌ك كه ده‌مانتوانی دابین بكه‌ین ماڵپه‌ڕی "سینه‌ما تیكێت" بوو. ئه‌م كاره بۆ ئێمه تێچووشی هه‌بوو، به‌ڵام له‌م رێگایه‌وه، بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌موو فیلمه‌كانی فێستیڤاڵ، پۆسته‌ر و تیزێر و به‌شه‌كانی دیكه له‌سه‌ر سایت بوونیان هه‌یه.
نمایش كردنی فیلم واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون
"ئارش عه‌باسی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن و راوێژكاری ده‌بیری سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له درێژه‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا گوتی: نمایش كردن پێناسه‌یه‌كی هه‌یه كه واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون و بێجگه له‌مه پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی نیه. نمایش كردن واته ئه‌وه‌ی كه ئێوه شتێك بۆ به‌رده‌نگ ئاراسته بكه‌ن و پاره‌ی لێ وه‌ربگرن و بۆ هاندانی ئه‌و ده‌بێ كارگه‌لێك بكه‌ن كه ئه‌و بۆ بینینی فیلمه‌كه‌ی ئێوه دابنیشێت، هه‌ر به‌م هۆیه، به بۆچوونی من كورته فیلم نابێ بچیته ناو چه‌رخه‌ی نمایش كردنه‌وه. ته‌نانه‌ت شانۆ بۆ هه‌مووان نییه، به‌ڵكوو بۆ كه‌سانی تایبه‌ته.
به‌شی ركابه‌ریی "كتێب و سینه‌ما"
عه‌باسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌مساڵ پێنجه‌مین ساڵێكه كه له‌گه‌ڵ ماڵی كتێب هاوكاریمان هه‌بووه. له‌م هاوكارییه‌دا به‌رنامه‌گه‌لێكی جۆراوجۆر پێشبینی كراوه كه بریتین له كێبڕكیی "كورته چیرۆك بۆ ئیقتباس"، چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی نوێ و به‌شی ركابه‌ریی "كتێب و سینه‌ما". ئه‌مساڵ 302 به‌رهه‌م بۆ به‌شداریی له‌م به‌شه داواكارییان هه‌بووه كه بریتییه له 11 به‌رهه‌می چیرۆكی، 5 به‌ڵگه فیلم، 2 فیلمی ئه‌زموونی و 6 به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشێن. له به‌شی كێبڕ‌كێی كورته چیرۆك بۆ ئیقتباس، 650 كورته چیرۆك بۆ ئه‌م نێردراوه. ئه‌م بواره یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه ده‌توانێت كێشه‌ی ده‌قی سینا‌ریۆی فیلم كه‌م بكاته‌وه. له‌م به‌شه‌دا به 3 به‌رهه‌م خه‌ڵاتی نه‌غدی پێشكه‌ش ده‌كرێت و بڕیار وایه ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران كۆپی رایتی 10 به‌رهه‌م بكڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی ئێران
ده‌بیری سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵ له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی ئێران، له‌وانه؛ بووشێهر، خۆراسانی باشوور، كرمان، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، یه‌زد، ئیلام، هۆرموزگان، مازه‌نده‌ران، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، قوم و خووزستان به شێوه‌ی هاوكات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕ و كۆبوونه‌كانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی "36 ـ 20"
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌كوو ساڵانی رابردوو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی له‌ژێر ناونیشانی "36 ـ 20" به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م كۆڕ و كۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌یه له ماوه‌ی 5 رۆژدا، به ئاماده‌بوونی ده‌بیری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و سینه‌ماكاران و كارناسان به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌ر وه‌كوو ده‌زانن له ساڵانی رابردوودا ئه‌م كۆڕ و كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌كی باش به‌ره‌وڕوو ببوون.
كۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌كانی كورته فیلم
"سه‌یدسادق مووسه‌وی" ده‌بیری سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له كۆتایی ئه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا به ئاماژه‌دان به كۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌كانی كورته فیلم، گوتی: له خولی سی‌وسێهه‌می فێستیڤاڵدا، یه‌كه‌مین كۆڕبه‌ندی كورته فیلم به‌ڕێوه‌چوو كه كۆڕێكی باش بوو، خوازیارێكی زۆری هه‌بوو. دوو ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونیدا وه‌ستانێك هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مین جار ئه‌م كۆڕبه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به‌ڵام نه‌ك له فێستیڤاڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌بوو ئه‌م رووداوه بكه‌وێته په‌ڕاوێزه‌وه. ئه‌م كۆڕبه‌نده له مانگی ره‌شه‌مه، رێكه‌وتی مارسی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م رۆژانه‌ش دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار و به‌رهه‌مه‌كانه.
له كۆتایی ئه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا، پۆسته‌ری سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25