riklam

حاكم قادر: گوزه‌رانی هاووڵاتییان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:59 PM - 2019-11-14
.

.

حاكم قادر له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سیاسی كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

قسه‌كردن و بیروڕائاڵوگۆڕكردن له‌باره‌ی دواپێشهاته‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی و ئاڵۆزییه‌كانی عیراق به‌گشتی، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك له‌شاری به‌غداو شاروشارۆچكه‌كانی تری عیراق، جه‌ختكردنه‌وه‌و پشتیوانی كردن بۆ چه‌سپاندنی یاساو گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌گشتییه‌كان به‌خه‌ڵك و گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و باشتركردنی حاڵ و گوزه‌رانی هاووڵاتییانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بوو، كه‌سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 14-11-2019، له‌هۆڵی ئوتێل شاری جوان له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ  مارك په‌جت به‌رپرسی سیاسی كونسوڵخانه‌ی گشتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا – هه‌ولێر /عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا .

 له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌داو له‌میانی خستنه‌ڕووی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له‌مه‌ڕ پرسی هاوپه‌یمانی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دژبه‌ تیرۆرگفتۆگۆ كراو ڕێوشوێنی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندن وچاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ئاڵوگۆر كرا .

 له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌باره‌ی سه‌قامگیری و داكۆكیكردن له‌سه‌ر پرسه‌كانی سه‌روه‌ری یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ ودیموكراسی و ئازادییه‌كانی تاك وكۆمه‌ڵگا خرانه‌ڕوو .

PUKmedia

539A2198.jpg

539A2162.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket