riklam

زانكۆی سلێمانی ڕێز لە خاتوو گەلاوێژ دەنێت

ژنان‌ 03:56 PM - 2019-11-14
.

.

وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووسی باشوری كوردستان و بەبۆنەی یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندنی ئەم شارە لە لایەن ڕیكخراوی یۆنسكو وەك شاری ئەدەب،  پ.ی.د.ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی قەڵغانی ڕێزی بە خشیە خاتوو گەلاوێژ.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بە رچاوو لە مامۆستاو خوێندكاران و باڵێۆز دكتۆر محەمەد سابیرو هەتاو خان و مامۆستا مەزهەری خالقی،  سەرلە بەیانی ڕۆژی 14-11-2019، لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووسی باشوری كوردستان خاتوو گەلاوێژ، خەڵاتی ڕێز لێنانی لەلایەن دكتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانیەوە پێشكەشكرا.

دكتۆر ژینۆ عەبدوڵڵا لە لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، زانكۆی سلێمانی بە دروشمی" " سلێمانی كوانووی داهێنان و نوێنگەری"، یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندنی وەك داهێنەری ئەدەب بۆ ساڵی 2019 لە لایەن ڕێكخراوی (یۆنسكۆ) ەوە كردەوەو دەستپێكی ئەم یادەش بە خەڵاتكردنی خاتوو گەلاوێژ دەستپێكرد لە لایەن پ.ی.د. ڕەزا حسێن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ،  وەك یەكەمین ژنە ڕۆمانووسی باشوری كوردستان و بەو پێیەی خاوەنی زیاتر لە 28 بە رهەمی ئەدەبیە لە ژانەرەكانی ڕۆمان و چیرۆك و كورتە چیرۆك و نۆڤلێت و ئەدەبی منداڵان و بیرەوەری وەڕگێڕان، جێگا پەنجەی دیارە لە بواری ئەدەبی و فەرهەنگی و كلتوری.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لەوەشكرد، هەرلەم یادەدا، پێنچ كۆڕی ئەدەبی و مێژووی و فەرهە نگی و زمانی ناوچەی سلێمانی  پێشكەشكران، بەم شێوەیە:
پ.د.دڵشاد عەلی محەمەد بە ناونیشانی : "سلێمانی لە نێوان داهێنانی زمانی و داهێنانی ئەدەبیدا".

پ.د.محەمەد  دلێر محەمەد ئەمین بە ناونیشانی " بزوتنەوەی ڕۆژنامەنووسی: ئاستەنگ و پزیسكەكانی".

پ.ی.د.عوسمان عەبدول بەرزنجی بە ناونیشانی " بابانەكان و ڕۆڵیان لە بزاڤی ڕۆشنگەری كوردیدا".

پ.د.فازڵ مەجید مەحمود بە ناونیشانی" مزگەوتی گەورە وەك مەڵبەندێكی ئاینی و ڕۆشنبیری لە سەرەتای دروستكردنی شاری سلێمانیدا".

هاناشوان بە ناونیشانی " قەڵەمی ژنان لە بزاڤی ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسی سلێمانیدا".

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket