riklam

سلێمانی.. یەکەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب کرایەوە

کتێب 03:48 PM - 2019-11-14
.

.

لەژێر چاودێری د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ لە یادی 235 ساڵەی دامەزرادنی شاری سلێماندا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی کرایەوە.

‎لە ژێر چاودێرى د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق و لەژێردروشمى "کتێب روناکی ژیانە"، و بە ئامادەبونی مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری  و نوێنەری سەرۆک کۆماری عێراق و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی،  یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا کرایەوە.

‎پێشانگاکە بەبەشداری چەندین ناوەندی بڵاوکردنەوەی کوردى و عەرەبی و بیانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بەرنامە و سیمینار و کۆڕی رۆشنبیری و چالاکی هونەری ئەنجامدەدرێت.

‎چالاکییەکانی پێشانگاکە ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بە چەندین زمانی جیاوازی وەکو عەرەبی، ئینگیلیزی و دیالێکتە جیاوازەکانی زمانی کوردی بابەتە بڵاوکراوەکانیان لە پێشانگاکەدا دەخەنە بەردەست ئەو کەسانەی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب دەکەن.

‎ئەو کتێبانەی لە پێشانگاکەدا نمایشکراون چەندین تەوەری جیاوازی وەکو کتێبی مێژوی، ئاینی، سیاسی، کلتوری، هونەر و موزیک بە چەندین زمانی ناسراوی جیهانی بەردەستن.

‎پێشانگاکە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی 14ی تشرینی دوەم، کە ساڵیدی دامەزرداندنی سلێمانیە و  ساڵی 1784 لەلایەن سلێمان پاشای بابانەوە دامەزرێنراوە، ئەمڕۆش یادی تێپەڕینی 235 ساڵ بەسەر ئەو ڕوداوەدا دەکرێتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket