مه‌لا به‌ختیار: سه‌رده‌می ئاشكرابوونی راستییه‌كانه نه‌ك داپۆشینیان
ی.ن.ک 03:40 PM - 2019-11-14.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌پێشوازی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و كه‌سایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: یه‌كه‌مینجاره خۆپیشاندان یان راپه‌ڕینێكی به‌رفراوان به‌رپاده‌بێت، به‌بێئه‌وه‌ی حزبێك و سه‌ركرده‌یه‌ك، له‌وانه‌ی ناو و مێژوویان هه‌یه، سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن.
له‌و دیداره‌دا كه ئه‌مڕۆ 14-11-2019 به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه، عیراق، كوردستان و یه‌كێتی، شرۆڤه‌ی گشتی وێنه‌كه‌ی كرد‌و به‌وردی له‌چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌كه‌یدا، هه‌موو ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانیشی لێكدایه‌وه‌و هاوكات له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتیشه‌وه، كه به‌چاره‌نوسساز پێناسه كرد، رونیكرده‌وه: كۆنگره بۆ ئه‌م دۆخانه ده‌به‌سترێت‌و دابڕاونییه له‌ده‌وروبه‌ری، له رووداوه‌كان‌و به‌سه‌رهاته‌كان.
له‌باره‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌شه‌وه، كه به‌ئاڵۆز ناویبرد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌مریكا‌و ئێران ناكۆكن‌و گه‌مارۆیه‌كی توند خراوه‌ته سه‌ر‌و له‌باره‌یه‌شه‌وه، دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی، وه‌ك به‌شێك له‌و گه‌مارۆیانه شیكرده‌وه، كه به‌هۆیه‌وه میلله‌ته‌كه‌ی برسی‌و به‌دبه‌ختكراوه. هه‌روه‌ك توركیاش كێشه‌ی زۆری هه‌یه، كێشه‌ی ناوخۆیی‌و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری زیندانی سیاسی‌و به‌هێزبوونی ئۆپۆزسیۆن، نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابردووی شاره‌وانییه‌كان، به‌تایبه‌ت بردنه‌وه‌ی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌شی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه له‌دنیادا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و قبوڵ كرا‌و نییه، به‌هۆكاری دۆخی ئێستا توركیا ناوبرد.
تێكچوونی عیراق‌و به‌رده‌وامی راپه‌ڕینه‌كان، ئه‌گه‌رچی ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌ڵام سه‌قامگیر نه‌بووه‌و دۆخێكی ناله‌باری هه‌یه‌و وتی: دۆخی ئێستا عیراق به‌شێوه‌یه‌ك ناله‌باره كه له‌مێژووی عیراقدا، بۆیه‌كه‌مینجاره، ئه‌م خۆپیشاندانانه رووده‌دات‌و یه‌كه‌مینجاره خۆپیشاندان یان راپه‌ڕینێكی به‌رفراوان به‌رپاده‌بێت، به‌بێئه‌وه‌ی حزبێك و سه‌ركرده‌یه‌ك، له‌وانه‌ی ناو و مێژوویان هه‌یه، سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن. به‌ڵكو نه‌وه‌یه‌كی نوێی تازه پێگه‌یشتوون، كه نه‌وه‌ی گیرفان و ویژدانه. له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه وتی: گیرفان، واته فه‌یسبوكه‌كه‌ی له‌گیرفانیدایه‌و ویژدانیشی ئه‌وه‌یه كه دادپه‌روه‌ری ده‌وێت‌و ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی قبوڵ ناكات. ئه‌و نه‌وه‌یه، له‌گیرفانیدا زانیارییه‌كانی هه‌یه‌و له‌گیرفانیشیدا، هه‌ڵوێستی هه‌یه.
هه‌روه‌ك سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی بۆ ئه‌و له‌شكره دزه گێڕایه‌وه، كه له‌عیراقدا دروستبووه‌و جه‌ختیكرده‌وه: هه‌ڵمه‌تێكی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌هێزی ده‌وێ، كه ئه‌و له‌شكره دزه ریشه‌كێش بكرێت.
له‌و دیده‌وه، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ندێك قۆناغ له‌مێژوودا، بڕیاری شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌وێت‌و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشگێڕیشی ده‌وێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ساڵی (1975) كه هه‌ره‌س رویدا، ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان‌و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كمان نه‌گرتایه‌و بڕیارێكی شۆڕشگێڕانه‌مان نه‌دایه، ئومێدمان ئه‌وه‌نه‌بوایه مام جه‌لال بێته‌وه‌و هێز دروست بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و جه‌به‌روته‌ی ێه‌دام، ێه‌دامیش به‌و هه‌موو هێزه‌ی، به‌َم ئێمه به بیست سی چه‌كدار چوینه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌مان نه‌بوایه، ده‌مانتوانی شۆڕش بكه‌ین؟ له‌كاتێكدا‌و له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه، شۆڕش پێویستی به‌ویست‌و ئیراده‌یه، به‌بڕیارو هه‌ڵوێسته، پێش ئه‌وه‌ی هێز، پاره، چه‌كت هه‌بێت، ده‌بێ عه‌زیمه‌تت هه‌بێ، هه‌ڵوێستت هه‌بێ‌و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕ بیت. بۆیه ده‌بێ ئه‌م حكومه‌ته‌ش خاوه‌ن بڕیار‌و هه‌ڵوێست بێت‌و نابێ خاترو خۆتری تێدا بێت‌و له‌كات بڕیاردان بیر له‌زیز بونی ئه‌م و ئه‌و بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ بڕیار بۆ رزگاركردنی عیراق له‌دزو جه‌رده‌كانی ئێستا بدرێت.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌داو هاوكات وه‌ك به‌شێكی تر له‌وته‌كانی بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه، مه‌لا به‌ختیار، دۆخی كوردستانی تاوتوێكردو وتی: ده‌بینین له‌كوردستانیش هێزه كوردستانییه‌كان وه‌كو پێویست متمانه له‌نێوانماندا نییه، هه‌روه‌ك چۆن هێزه كوردستانییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیش، به‌هه‌مانشێوه‌یه، باكوری كوردستانیش هێرشێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره هه‌تا ده‌گاته هه‌ده‌په‌و وتی: ئومێدی چاره‌سه‌ر نه له‌باكور هه‌یه، نه له‌رۆژهه‌ڵات هه‌یه، به‌ڵكو رۆژئاواش كه‌وتۆته ژێر پیلان‌و باشوری كوردستانیش نه له‌گه‌ڵ عیراقدا چوینه‌ته سه‌ر رێچكه‌ی مێژووی خۆمان، نه ده‌ستور وه‌كو خۆی جێبه‌جێكراوه‌و ماده‌ی 140یش ده‌ستیبه‌ده‌ستی پێده‌كرێت، حزبه‌كانی باشوری كوردستانیش، یه‌كێتی و پارتی كه دوو سه‌ره‌كیترین هێزن، متمانه له‌نێوانماندا لاواز بووه‌و حزبه ئیسلامییه‌كانیش ئۆپۆزیسۆنن‌و رایگه‌یاند: ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان، چۆنی ده‌به‌ستیته‌وه به‌عیراقه‌وه، مه‌ترسی هه‌یه. په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم‌و به‌غداد ترسی هه‌یه، دۆخی ناو به‌غدادو ناوچه‌كانی عه‌ره‌بنشینی عیراقی، هه‌رچۆنێك شه‌ن‌و كه‌وی بكه‌یت، مه‌ترسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م راپه‌ڕینه‌ش له‌عیراق دابمركێننه‌وه، ئه‌وا ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌بێ بكوژن‌و بریندار بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر دا نه‌مركێ‌و سه‌ربكه‌وێت‌و حكومه‌ت بگۆڕێ، ئه‌وا شه‌ش مانگ ده‌كه‌وینه بۆشایی ده‌ستوریی، بۆشایی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكارو له‌و شه‌ش مانگه‌ش نێوان ئێمه‌و به‌غداد، ئاڵۆزی تێده‌كه‌وێت‌و توانایه‌كی یه‌كگرتوی كوردستانیشی ده‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕوی هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ئه‌گه‌ره‌كانی ئایینده‌ی رووداوه‌كانی عیراق ببینه‌وه. كه ئه‌وه‌ش ئیراده‌ی ده‌وێ، یه‌كگرتنی ده‌وێ، بڕیار‌و له‌خۆبوردوویی حزبه سیاسییه‌كانی باشوری كوردستانی ده‌وێ.
مه‌لا به‌ختیار، له‌هه‌مان روانگه‌شه‌وه، وتی: یه‌كێتی له‌م دۆخه به‌رپرسیاره، له‌عیراق، له‌كوردستان‌و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌قه‌ده‌ر خۆی به‌رپرسیاره! بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ دۆخی رۆژهه‌ڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان، عیراق، باشوری كوردستانیش هه‌یه. چونك وه‌كو یه‌كێتی هه‌م په‌یوه‌ندیمان به‌رۆژهه‌ڵاته‌وه، به‌عیراق‌و به‌كوردستانیشه‌وه هه‌یه، كه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ڵكو چاره‌نوسیشمان به‌ستراوه به جومگه‌و ئاراستانه‌وه. بۆیه ده‌پرسم: له‌م دۆخه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عیراق، كوردستان‌و به‌شه‌كانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ئایا یه‌كێتیی كۆنگره نه‌به‌ستێ ده‌توانێ ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕێنێ.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌ینه‌وه، ده‌بێ بپرسین: ئایا یه‌كێتی خۆی كێشه‌ی نییه؟ ئایا ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر نییه؟ ئایا ناڕه‌زاییی به‌رامبه‌ری نییه؟ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نییه و ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر نییه‌و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ری نییه، كه‌واته یه‌كێتی باكۆنگره‌ش نه‌به‌ستێ‌و هه‌ر رووداوێكیش بێته پێشه‌وه، ده‌ره‌قه‌تی دێین‌و ده‌توانین شانی بده‌ینه‌به‌ر.
راشیگه‌یاند: به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكه‌وه، له‌باره‌ی حزبییه‌وه، له‌باری كوردستانییه‌وه، له‌باری نیشتمانی عیراقییه‌وه‌و له‌باری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه‌وه، یه‌كێتی كه‌وتۆته دۆخێكه‌وه كه پێویستی به به‌ستنی كۆنگره هه‌یه. بۆیه پێویسته كۆنگره‌یه‌كی ته‌ندروست ببه‌ستین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ته‌فاهوم له‌كۆنگره بكه‌ین‌و ناشكرێ لێپرسراوه‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی، وتوێژێكی هه‌ڤاڵانه نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئه‌م ته‌نگژانه ده‌ربازبین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم، وتوێژ بۆ ئه‌وه‌بێ هه‌ڵه‌كانمان دووپاتبكه‌ینه‌وه. چونكه وتوێژ بۆ ئه‌وه نییه كۆنگره، كۆنگره‌ی پیاچونه‌نه‌بێ به‌هه‌ڵه‌كان، كۆنگره‌ی ره‌خنه گرتن، هه‌ڵه‌سه‌نگاندن، داڕشتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ نه‌بێ بۆ گۆڕانكاری له یه‌كێتیی نیشتمانیی. ۆیه نابێ وتوێژمان بۆ ئه‌وه‌بێ چۆن خۆمان ده‌ربچێنینه‌وه، ده‌بێ وتوێژمان بۆ ئه‌وه‌بێ، كه چۆن حزبه‌كه‌مان له‌م قه‌یرانه ده‌ربكه‌ین، نه‌ك سه‌ركردایه‌تیه‌كه ده‌ربچێنینه‌وه، چونكه ئه‌وكاته ئه‌وه ده‌بێت به‌پینه‌وپه‌ڕۆ، یه‌كێتیش به‌پینه‌و په‌ڕۆ ناچێت به‌ڕێوه. له‌به‌ره‌ئوه پینه‌و په‌ڕۆ كێشه‌كانی یه‌كێتی قوڵتر‌و خراپتر ده‌كات‌و ناتوانێ بمانگه‌یه‌نێته ئامانجێك كه له‌دوای كۆنگره بتوانێ ئه‌ركه‌كانی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، عیراق، كوردستان‌و به‌شه‌كانیشی باشتر به‌ڕێوه‌ببات.
ئومێدیشخواست كه كۆنفرانسه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و كرمیته‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ویژدانێكی پڕ له‌په‌رۆشی بۆ یه‌كێتی‌و ریچبازی مام جه‌لال، ئه‌و ئه‌ندامانه هه‌ڵبژێرن بۆ كۆنگره كه له‌ئاستی كۆنگره و كۆنگره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بن، كه گۆڕانكاری له‌م هه‌لومه‌رجی یه‌كێتی به‌دیبهێنێت، بۆ ئایینده‌یه‌كی باشتری یه‌كێتی نیشتمانیی‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: هه‌لومه‌رجه‌كه گۆڕاوه‌و دنیای ئێستا، دنیای كوردایه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتنی سیاسی‌و عه‌سكه‌ری نییه، به‌ڵكو دنیای ئێستا، دنیای دادپه‌روه‌رییه‌و خه‌ڵك چاوه‌ڕێمانه مافه‌كانی به‌دیبهێنین. به‌ڵام ئه‌وكات له‌خه‌بات‌و شۆڕشدا چاوه‌ڕێی ده‌كرد، ئه‌ركی پێبسپێرین. به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌م، سه‌رده‌می ئاشكرابوونی راستییه‌كانه، نه‌ك سه‌رده‌می داپۆشینی راستییه‌كان.
له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، وتی: پێویسته كاتێك ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر له‌كۆمیته‌كانه‌وه، به‌ویژدانه‌وه بیخه‌نه به‌رچاوی خۆتان، كێ په‌رۆشی یه‌كێتییه ده‌نگ به‌و بده‌ن. كێ ده‌توانێ له‌كۆنگره خزمه‌ت بكات بۆ یه‌كێتیی ده‌نگ به‌و بده‌ن، چاو له‌وه بپۆشن له‌رابردوودا نێوانتان چۆن بووه، به‌دڵتان بووه یان نا، به‌ڵكو ده‌نگ به‌هه‌ر هه‌ڤاڵێك بده‌ن كه باشه بۆ یه‌كێتی. كێشه تایبه‌تییه‌كاناتن بخه‌نه لاوه‌و لێپرسراوێتی حزبه‌كه‌تان بخه‌نه به‌رچاوی خۆتان‌و بڕیار‌و ده‌نگ بۆ گۆڕینی چۆنایه‌تی یه‌كێتی بده‌ن‌و به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن. دژایه‌تی گه‌نده‌لێ بكه‌ن‌و بیرێكیش له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌م حزبه، یه‌كێتی جه‌نابی مام جه‌لال دروستیكردووه. ئه‌م یه‌كێتییه شه‌هید شیهاب‌و شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ریی‌و شه‌هید ئارام‌و شه‌هید دكتۆر خالید‌و شه‌هید جه‌عفه‌رو ره‌سوڵ مامه‌ند‌و جه‌بار فه‌رمانی شه‌هید و هه‌موو ئه‌م قاره‌مانانه خۆیان به‌ختكردووه. حه‌سه‌ن كوێسانی، جه‌مال تایه‌ر، مامۆستا عه‌زیز مه‌حمود، ئه‌مانه هه‌موو قاره‌مانه‌كانی ئێمه‌ن، سه‌دان فه‌رمانده خۆیان به‌ختكردووه. كێلی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی، دارستانێكه له‌كێل، یه‌ك دارستان له‌كێلی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان هه‌یه. ئه‌وان خۆیان به‌ختكردو هه‌م كوردستانی ئازادیان بۆ به‌جێهشتین‌و هه‌م یه‌كێتیان كردۆته ئه‌مانه‌ت له‌سه‌ر شانمان، بۆیه‌كاتێك ده‌چنه به‌رده‌م دارستانی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتیی، ئومێده‌وارم ئێوه نه‌گرین بۆ شه‌هیده‌كان، به‌ڵكو په‌رۆش بن بۆ شه‌هیده‌كان، به‌ڵێنیان پێبده‌ن‌و بڵێن له كۆنفرانسه‌كان‌و له‌كۆنگره، ئێمه وه‌فادارده‌بین بۆتان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25