riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بپارێزرێت

ی.ن.ک‌‌ 03:27 PM - 2019-11-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-11-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی كونسوڵخانی گشتی كۆماری چینی میللی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نی روچی كونسڵی گشتی و ژماره‌یه‌ك له‌ دیبلۆماتكارانی كونسوڵخانه‌كه‌ .

له‌ دیداری نێوان هه‌ردوولادا سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئاماژه‌ی به‌ ڕه‌وشی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كردو تیشكی خسته‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی عیراق و پشتگیری خۆی بۆ داوای خۆپێشانده‌ران له‌ چاكسازی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كارو پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ بن بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، وتیشی: پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك یه‌كڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بپارێزن له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆماری چینی میللی كرد، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێز و دێرینه‌ی كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی دایڕشتووه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌ده‌ن، هاوكات ڕۆڵ و پێگه‌ی كۆماری چینی میللی له‌سه‌ر ئاستی  نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی به‌رزنرخاند له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، داواشیكرد كۆمپانیا چینییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر بێنه‌ ناوچه‌كه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كار بكه‌ن.

دواتر نی روچی كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له‌ هه‌رێمی كوردستان  ئاماژه‌ی به‌و زه‌مه‌ینانه‌كرد كه‌ پێویستن بۆزیاتر پێشكه‌وتنی ئابوری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كه‌ بریتین له‌ سه‌قامگیری سیاسی و ئاسانكاری له‌ مه‌رجه‌كانی پێدانی بوار به‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان، وتیشی: كۆماری چینی میللی به‌گه‌شبینییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌ و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان و ئابورییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆیه‌ پلان و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی و كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی هه‌میشه‌یی كۆمپانیا چینییه‌كان وڕاكێشانی ده‌ستی گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی چین له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌ره‌خسێنێت .

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket