بۆ ساڵیادی فه‌رمانده‌یه‌ك كه‌م ژیا به‌ڵام كه‌ڵ ژیا
ی.ن.ک 02:03 PM - 2019-11-14.
ئه‌مڕۆ 23 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی شێخ حسێنه سوری فه‌رمانده وپێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
شێخ حسێنه سور به‌مانای وشه پێشمه‌رگه‌وفه‌رمانده‌وسه‌ركرده‌بوو ،ئه‌وله‌ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كرده شان و گه‌ڕایه‌وه شاخ وپێده‌شته‌كانی كوردستان.
شه‌هید شێخ حسێن ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به‌نێوژیانی دا بگه‌ڕێنیت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت نوشوست وگلانی شۆڕشی ئه‌یلول چ برینێكی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دروست ده‌كات به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌نوسینێكی جوانی جه‌ند دڵخۆش وئاسوده ده‌بێت به‌سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش.
شێخ حسێن به‌وته‌مه‌نه‌كه‌مه‌وه كه‌بوه پێشمه‌رگه هه‌ر زووجێگه‌ی خۆی له‌نێودڵی هاوڕێكانی وئه‌وناوچانه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌بووه لێی.
شێخ حسێن سه‌ید محمدی به‌رزنجی هه‌موو قۆناغه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوی بڕیوه وله‌كاروانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی وڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسی فاشست نموونه‌یه‌كی هه‌رجوان وپێشمه‌رگه‌ی لێوه‌شاوه بووه به‌رله‌شه‌هیدبوونی سێ جار برینداربووه‌و له‌كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شه‌هید شێخ حسێنه سور یه‌كێك بوه له‌وفه‌رمانده ئازایانه‌ی كه له‌داستانی ناسراو به حه‌ڤده شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه برینداربوه به‌سه‌ختی وله‌هه‌مان كات دا سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێكی ئه‌و ڕه‌تڵه‌بوو كه‌چالاكیان له‌شاری سلێمانی ئه‌نجام دا به‌داخه‌وه توشی ئه‌وكاره‌ساته هاتن كه به حه‌ڤده شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه ناسراوه،شێخ حسێنه سور مردن و ژیان بۆ ئه‌و فه‌رقێكی نه‌بوو له ته‌مه‌نی شازده ساڵیدا بوو به پێشمه‌رگه‌ده‌رچوی هیچ كۆلێجێكی سه‌ربازی نه‌بوو
به‌ڵام هه‌رزوو بووه جێگای متمانه‌ی هاوڕێكانی و سه‌رنجی فه‌رمانده‌كانی، كه‌سێك نه‌یبینیوه بۆ یه‌كجاریش ترس به‌سیمایه‌وه دیار بێ و له ئه‌ركێك خۆی لادابێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ركه موسته‌حیلیش بووبێت.
ئه‌م فه‌رمانده قاره‌مانه به‌ئازایه‌تی و جوامێری خۆی پله‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی له‌و ڕۆژه‌سه‌ختانه‌دا بڕی، دوا جار كرایه فه‌رمانده‌ی له‌شكری پێنجوێن ـــــشاره‌زووربه‌ڵام به‌داخێكی سه‌خت و گرانه وه له شه‌وی چوارده له‌سه‌ر پانزه‌ی ده‌ی ساڵی1997 له‌داستانی به‌نی هه‌ریر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان دا له‌پێناو پارێزگاری له‌خه‌ڵك وحكومه‌تی هه‌رێم و ی. ن. ك شه‌هید كرا‌و ڕۆحه پاك وبه‌رزه‌كه‌ی فڕی بۆلای هاوڕێ شه‌هیده‌كانی.
شه‌هید شێخ حسێن له دوای خۆی كوڕێك ودوكچی بۆ كوردستان به‌جێهێشت به‌ناوه‌كانی سه‌هه‌ند وڕۆژان وهه‌ڤیان.
هاوڕێكانی گێڕایانه‌وه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا شه‌هید شێخ حسێن چه‌ند جارێك بانگی كوڕه تاقانه‌كه‌ی كردوه ،سه‌هه‌ند،سه‌هه‌ند
سه‌هه‌ند ئێستا درێژه پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی باوكی شه‌هیدیه‌تی وئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تابه‌قوڵای ئه‌م خاكه‌دا بچیته خواری بۆت ده‌رده‌كه‌وێت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شێخ حسێن سه‌ید محمدی به‌رزنجی چه‌ند ماندووبوون به‌شۆڕش وكوردایه‌تی یه‌وه ئاخر ناكرێت هه‌روا به‌ساده‌ی سه‌یری خێزانێك بكرێت له ڕۆژگاری ته‌موومژی به‌عس دا سێ كوڕی سه‌ید محمدی به‌رزنجی ببنه پێشمه‌رگه‌وچه‌كی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی بكه‌نه شان،كه‌ئه‌وانیش دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی وشه‌هید شێخ حسێن و شێخ ئازاد بوون.
سڵاو له گیانی پاكت شه‌هید شێخ حسێنه سور سه‌ربه‌رزیت مێژوو هه‌میشه به‌شانازییه‌وه ناوت ده‌بات.
PUKmedia ئا / كاوان ئه‌حمدحمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19