له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیش باسی په‌روه‌رده‌ كرا ....!

له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیش باسی په‌روه‌رده‌ كرا ....!


14/11/2019 12:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گۆڕانكاریه‌ باشه‌كانه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ كۆڕ و كۆنگره‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌  ده‌كرێت، له‌دوا كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیش كه‌ له‌ داڤۆس به‌ڕێوه‌چو، روبه‌رێكی فراوانی كۆنگره‌كه‌ بۆ گرنگی په‌روه‌رده‌ و كاریگه‌رترین ئه‌و هۆكارانه‌ كرا،  بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتندا بێت و بۆربۆرن له‌گه‌ڵ  زه‌مه‌ن و ئه‌و به‌دائیلانه‌ بكات كه‌ خه‌ریكه‌ تواناكانی مرۆڤ  سنوردار ده‌كات، له‌و باره‌یه‌وه‌ بیرمه‌ند و په‌روه‌رده‌كار ((جاك ما)) له‌و كۆڕبه‌نده‌ و له‌و تارێكیدا راگه‌یاند، ته‌نها به‌ گۆڕانكاری له‌ په‌روه‌رده‌دا نه‌وه‌كان ده‌توانن پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ ئامێره‌كان بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان به‌ره‌و پشت به‌ستن به‌ ئامێره‌كانی ئیشكردن ( رۆبۆت) ده‌ڕوات، به‌جۆرێك پێشبینیه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن تا ساڵی (2030) رۆبۆته‌كان ده‌توانن شوێنی (800) ملیۆن ده‌ستی كار پڕ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات توانای بیركردنه‌وه‌ سنورداربێت، مرۆڤه‌كان گرنگیان كه‌م بێته‌وه‌،  ته‌نها په‌روه‌رده‌ ده‌توانێت روبه‌ڕوی ئه‌و داڕسانه‌ ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گۆڕانكاری له‌ رێگاكان و شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ ده‌بێت و گۆڕینی بۆته‌ پێویستیه‌كی بونیادی، به‌دڵنیاییه‌وه‌ لێره‌وه‌ تا 2030 گرفته‌كان گه‌وره‌تر ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناكرێت رێگاكانی فێركردن هه‌ر به‌و شێوازه‌ بێت كه‌ له‌ دوو سه‌ده‌ی رابردوودا په‌یره‌و كراوه‌ كه‌ ته‌نها زانیاری گواستنه‌وه‌ یه‌ له‌ مامۆستاوه‌ بۆ قوتابی ، ئامانجی سه‌ره‌كیش نمره‌ بووه‌ و به‌س، بێگومان به‌و شێوه‌ فێركردنه‌ منداڵه‌كانمان ناتوانن پێشبڕكێی ئامێره‌كان بكه‌ن، زۆر گرنگه‌ مامۆستاكان واز له‌ ته‌لقین دان بهێنن، واته‌ ته‌نها زانیاریه‌كان بگوازنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ ده‌بێت نه‌وه‌كان فێری كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئامێره‌كان نه‌بنه‌ به‌دیل، هه‌ر مرۆڤه‌كان پێشه‌نگی مه‌یدانه‌كه‌ بن ، ده‌بێت نه‌وه‌كانمان به‌و توانستانه‌  ( به‌ها ، باوه‌ڕهێنان، بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، كاری پێكه‌وه‌یی، گرنگی دان به‌ ئه‌وانیدیكه‌) په‌روه‌رده‌ بكرێن، ئه‌و توانستانه‌ پێیان ده‌وترێت توانسته‌ نه‌رمه‌كان ، به‌و بابه‌تانه‌ نه‌وه‌كان كه‌ ده‌بنه‌ مرۆڤی دوارۆژ تێرایی توانسته‌ له‌ بن نه‌هاتوه‌كان ده‌بن و پێشبڕكێی  ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كه‌ن، له‌ درێژی وته‌كانی ئه‌وه‌شی وت، به‌بڕوای من پێویسته‌ منداڵه‌كانمان فێری ((موزیك و وێنه‌كێشان و هونه‌ر)) بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین و دڵنیایی بده‌ینه‌ نه‌وه‌كانمان، مرۆڤه‌كان جیاوازن هه‌ر شتێكیشیان فێر بكرێت، ده‌بێت جیاواز بێت له‌ ئامێره‌كان، ئه‌گه‌ر وا هه‌ژماربكرێت ئامێره‌كان باشتر له‌ مرۆڤه‌كان كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت په‌ره‌ به‌ تواناكان و بیركردنه‌وه‌ بدرێت، وا لێك بدرێته‌وه‌ هه‌رچی بكرێت و بهێنرێته‌ كایه‌وه‌، ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه‌، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیش وا به‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی باش و نه‌رمه‌.
له‌ راستیدا وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ و خستنه‌ڕوی به‌شێك له‌ وته‌كه‌ی ئه‌و بیرمه‌ند و په‌روه‌رده‌كاره‌،  بۆ ئه‌وه‌ بوو بڵێم، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئێستاله‌ وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ته‌نها فێركردنه‌، سیماكانی په‌روه‌رده‌كردنی زۆر كه‌م پێوه‌ دیاره‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی
1- ئه‌و بنه‌ما نه‌رمانه‌ له‌و پرۆسه‌یه‌دا وه‌ك ( به‌ها، باوه‌ڕهێنان، بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، كاری پێكه‌وه‌یی و گرنگیدان به‌ ئه‌وانیدیكه‌) پێویسته‌ له‌ئه‌وله‌ویه‌تدا بێت  ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تا هه‌نوكه‌ په‌راوێزخراون .
2- له‌ زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌و به‌شه‌وانانه‌ی منداڵ ئه‌كتیف و زیاتر ته‌شویق ده‌كات، به‌ ته‌واوی نیه‌ یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت بایه‌خی ته‌واوی پێنه‌دراوه‌، ده‌خرێنه‌ دوایین وانه‌كانی خشته‌ی رۆژانه‌، ئه‌مه‌ وێڕایی ئه‌وه‌ی پسپۆڕی پێویست بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌بن وایه‌،  زۆرجارانیش ئه‌و وانانه‌  ده‌كرێنه‌ یه‌ده‌گ یان پارسه‌نگ بۆ پسپۆڕیه‌كانیتر وه‌كو ته‌واوكاری به‌ركه‌وتی به‌شه‌وانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
3- چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی مامۆستایان له‌لایه‌ك، قوتابیان و خوێندكارانیش له‌لایه‌كیتر، ته‌نها بۆ نمره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌، به‌دیوێكیتر باش و خراپی قوتابی به‌ ئاستی نمره‌كه‌ی به‌راورد ده‌كرێت، نه‌ك به‌راورد به‌ ئاستی به‌رزی به‌ها و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌دگاره‌ جوانه‌كان .
4- ئه‌و سیسته‌مه‌ی كاری پێده‌كرێت زۆرتر به‌لای گواستنه‌وه‌ی زانیاریدا ده‌شكێته‌وه‌، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌ ئاستی ده‌رچونی قوتابیه‌كانیه‌وه‌  هه‌ژماری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،  راسته‌ سێ ساڵه‌ شێوازی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا گۆڕدراوه‌، كۆمه‌ڵێك بنه‌مای جۆراوجۆری بۆ دیاری كراوه‌، له‌وه‌شدا زۆرتر به‌لای جۆرێك له‌ موجامه‌له‌ و خاتر  جه‌مبووندا شكاوته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كاندا یه‌ك لاواز یان ناوه‌ند ده‌رناخرێ،  زۆرترینی زۆر باشه‌ و نایابه‌، ته‌نانه‌ باشه‌شی به‌كه‌می لێوه‌ ده‌بینرێت.
       ترسیشم هه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت و بێشك ئه‌وه‌ زه‌ره‌ر  و زیانی گه‌وره‌تری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌ندێك  ئارداوێژیش له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت،  ئه‌گه‌ر لێوردبوونه‌وه‌ی جددی نه‌كرێت و په‌روه‌رده‌ نه‌بێـته‌ ئه‌وله‌ویه‌ت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانین روبه‌ڕوی داڕسانه‌ گه‌وره‌كانی داهاتوو ببینه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئامێره‌كانه‌وه‌  ده‌بێت ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بمێنینه‌وه‌ .

 ن:عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د

PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر