riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:49 AM - 2019-11-14
.

.

رووداوەكان:

222: كوشتنی پاپا كاكسیتۆل لە رۆما.

1758: نەمسا هەرەس دێنێت بە روسیا لە (شەڕی هۆچكیرك) و ئەوەش لە میانی جەنگی حەوت ساڵە.

1812: دەست كردن بە نۆكەندی (ریجینت) لە لەندەن.

1840: سەركردەی مارۆنی بەشیری دووەمی شەهابی خۆی دەدات بە دەست سوپای بەریتانیاوە كە دوای ئەوە دووری دەخەنەوە بۆ مالتا.

1884: دۆزەرەوەی ئەمریكی جۆرج ئیستمان، بەرائەتی داهێنان بەدەست دێنێت بەهۆی شریتی فیلمی فۆتۆگرافیەوە.

1907: مۆركردنی پەیماننامە لە نێوان ئیمبراتۆری روسیا نیكۆلای دووەم و ئیمبراتۆر (میجی)  ئیمبراتۆری یابان، كە كۆتایی هێنا بە جەنگی روسیا و یابان.

1913: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی گۆڤاری (هەناو).

1918: دەوڵەتی عوسمانی خۆبەدەستەوەدانی خۆی رادەگەیەنێت لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.

1925: سەرهەڵدانی راپەڕینی دژ بە داگیركەری فەرەنسی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا.

1927: دۆزینەوەی یەكەم كێڵگەی نەوت لە باباگوڕگوڕی پارێزگای كەركوك، لە لایەن ئینگلیزەكانەوە. 

1933: ئەڵمانیای نازی دەكشێتەوە لە ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان.

1937: حكومەتی شانشینی یەكگرتوو نەخشەی سنور دادەنێت لە نیوان سوریا و فەلەستین.

1938: رێكەوتنی نێوان بەریتانیەكان و عەرەب لەسەر وەستانی كۆچكردنی جولەكە بۆ فەلەستین بۆ ماوەی دوو ساڵ.

1944: خۆكوشتنەوەی سەركردەی ئەڵمانیای نازی ئیرفین رومل.

1951: سلفادۆر رێكەتننامەی وڵاتانی رێكخراوی ئەمریكای ناوەڕاست مۆردەكات.

1953: فیرقەی 101 لە سوپای فەلەستینی بە سەرۆكایەتی ئارێل شارۆن دەست دەگرن بەسەر گوندی قبیەی فەلەستینی بە شەو و بە هۆی ئەو هێرشەوە 66 فەلەستینی دەكوژرێت و دوو ئەوەندەش بریندار دەبێت و 45 خانوو وێران دەبێت كە ناسرابوو بە قەسابخانەی قبیە.

1962: سەرەتای قەیرانی موشەكی سۆڤیەتی لەسەر خاكی كۆبا.

1963: سەرهەڵدانی شۆڕش لە یەمەنی باشور لە شاخی رەدفان دژی بەریتانیای داگیركەر.

1963: رێكەوتن بۆ دیاریكردنی سنوری نێوان عێراق و كوێت.

1964: لابردنی نیكیتا خرۆچۆف لە پۆستی ئەمینداری گشتی حیزبی شیوعی سۆڤیەتی و دانانی لیونید برێجنێف.

1964: خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی درایە قەشەی ئەمریكی (مارتن لۆسەر كینگ).

1973: روودانی جەنگی مەنسورەی ئاسمانی لە میانی رووداوەكانی جەنگی ئۆكتۆبەر.

1974: رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستنیی سیفەتی ئەندامی چاودێی پێدرا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە دەنگدان بۆ كۆمەڵەی گشتی.

1981: محەمەد حوسنی موبارەك بوو بە سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی دوای سەرۆك ئەنوەر سادات كە لە 6ی ئۆكتۆبەر تیرۆركرا.

1989: بەستنی كۆنگەرەیەكی جیهانی لە پاریس بۆ بەرگریكردن لە كورد، نزیكەی 200 نوێنەر بەشداریان تێداكرد.

1990: پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە سەرۆكی سۆڤیەتی میخائیل گۆرباچۆف، كە یەكەمین جار بوو ئەو خەڵاتە بدرێت بە سەركردەیەكی شیوعی.

1995: عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لە نامەیەكیدا ئاراستەی جۆرج بۆشی كردبوو وتی: ئێمە دەوڵەتی كوردیمان لە توركیا ناوێت.

1996: ئەمریكا هەڕەشەی لە عێراق و ئێران كرد كە دەست نەخەنە كاروباری هەرێمی كوردستانی عێراق

2004: ئەمیری پێشوی قەتەر خەلیفە بن حەمەد ئال سانی بۆ یەكەم جار گەڕایەوە بۆ وڵاتەكەی دوای ئەوەی كوڕەكەی (حەمەد بن خەلیفە ئال سانی) كۆتایی بە دەسەڵاتی هێنا لە 27ی یۆنیۆی 1995ز، ئەوەش بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی بەخاك سپاردنی ژنەكەیدا.

2007: كوژرانی 4 هاوڵاتی یەمەنی لە یادی شۆڕش لە یەمەنی باشور دژی بەریتانیای داگیركار لە (حبیلین) لەسەر دەستی هێزەكانی ئاسایشی یەمەنی.

2008: سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد بەیاننامەیەكی دەركرد بۆ دروستكردنی پەیوەندی دیبلۆماتی نێوان سوریا و لوبنان و كردنەوەی باڵیۆزی سوریا لە بەیروت.

2012: فیلیكس باومگارتنەر یەكەمین ژمارەی پێوانەیی بەدەست هێنا لە شكانی بەربەستی دەنگ و ئەوەش بە خۆهەڵدانەخوارەوەی ئازاد لە پەرەشوت كە بەرزیەكەی 39هەزار مەتر بوو لە سنوری بەرگی هەوایی.

2012: كۆنگرەی گشتی نیشتمانی لیبیا عەلی زەیدانی هەڵبژارد بە سەرۆكی حكومەتی نوی لە قۆناغی گواستنەوی داهاتوودا.

2013: خەڵاتی نۆبڵی زانستەكانی ئابووری بۆ ساڵی 2013ز درا بە هەر یەك لە یوجین فاما و لارس بیتەرهانسن و رۆبەرت شیلەر.

 

 

لەدایكبوون:

793: ئیدریسی دووەم، سوڵتانی ئیدریسی.

1404: شاژنە ماری، ژنی شارلی حەوتەم، مەلیكی فەرەنسە.

1630: سۆفی بالاتینات دایكی مەلیكی بەریتانیای مەزن جۆرجی یەكەم.

1633: مەلیك جیمسی دووەم، مەلیكی ئینگلتەرە.

1712: جۆرج گرنفیل، سەرەك وەزیرانی شانیشنی یەكگرتوو.

1873: جول ریمیە، سەرۆكی یەكیەتی نێودەوڵەتی تۆپی پی.

1882: ئیمون دی فالیرا، سەرۆكی كۆماری ئیرلەندە.

1885: مورای رانی، ئەندازیاری میكانیكی ئەمریكی.

1889: تەها حسێن، ئەدیبی میسری.

1890: دوایت ئیزنهاوەر، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

1893: لیلیان گیش، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1906: حەسەن بەننا، دامەزرێنەری (ئیخوان موسلیمین).

1906: هانا ئارندت، فەیلەسوف و سیاسەتمەدار و زانای ئەڵمانی.

1911: لی دوك سو، سیاسەتمەدار و عەسكەرتاری ڤیەتنامی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1973ز.

1914: ریموند دیفیس، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2002ز.

1917: موشیر (ئەحمەد ئیسماعیل عەلی)، وەزیری بەرگری میسر.

1927: رۆجەر مور، ئەكتەری ئینگلیزی.

1928: نازك، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی لوبنانی.

1930: موبوتو سیسیسیكو، سەرۆكی زائیر.

1938: فەرەح دیبا، ژنی شای ئێران محەمەد رەزای پەهلەوی.

1939: محەمەد رازی، دەرهێنەری میسری.

1940: كلیف ریچارد، گۆرانیبێژی بەریتانی.

1953: ئەلدو مالدیرا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1954: مردخای فعنونو، زانای ناوكی ئیسرائیلی.

1955: كییچی ئوكو، ئاوازدانەری یابانی.

1961: خالید ئەلجوندی، بانگخوازی ئیسلامی میسری.

1964: دیفید كای، ئەكتەری كەنەدی.

1968: ماتیو لو تیسی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1978: ئەشر، گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1978: ستیفن تومبسون، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتلەندی.

1985: دیگاو، یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلی.

1986: تۆم كرادۆك، یارزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

 

 

 

وەفات:

1066: هارولد جودینسۆن، مەلیكی ئینگلتەرە.

1092: نیزامولمەلیك، وەزیری سەلجوقی.

1095: موعتەمەد بن عیباد، ئەمیری ئیشبیلیە لە سەردەمی پاشای تایفەكاندا.

1932: ئەحمەد شەوقی، شاعیری بەناوبانگی عەرەب.

1944: ئیرفین رومل، سەركردەی سەربازیی ئەڵمانی كە نازناوی رێوی بیابانی هەیە.

1973: ئەحمەد حەمدی، ئەندازیاری میسری.

1984: مارتن رایل، زانای فیزیای ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1974ز.

1999: جۆلیۆس نیریریی، سەرۆكی تەنزانیا.

2010: بونوا ماندلبرو، زانای بیركاری فەرەنسی/ئەمریكی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی جیهانی پێوانەكان.

رۆژی جیهانی ژینگە.

رۆژی هێزەكانی ئاسمانی میسری.

رۆژی پەروەردەی جەستەیی لە یابان.

رۆژی مامۆستا لە پۆڵەندە.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket