riklam

ئەردۆگان میوانێکی سەختی کۆشکی سپی یە

جیهان 12:16 AM - 2019-11-14
.

.

ڕۆژنامەنوسی کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ARD "مارتن جانزلیر"لەستۆدیۆی واشنتۆنەوە ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیای بۆ واشنتۆن بە ناونیشانی بەناونیشانی.."ئەردۆگان میوانێکی سەختی کۆشکی سپی یە" بڵاوکردۆتەوەو تیایدا هاتووە، سەرۆکی ئەمریکا ترامپ ئەمڕۆ پیشوازی لەئەردۆگان دەکات لەکاتێکدا کە پەیوەندیەکانی نێوان دوو شەریکی ناتۆ لەقەیرانێکی قوڵ دایە!! تەنیا دوای مانگێک لەداگیرکاری باکوری سوریا سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وێرانکردنی ئابوری تورکیای کرد،بەلام ڕاخستنی فەرشی سور ئەمڕۆ لەپێشوازی ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا بووە جێی ڕەخنەی توند چ لای دیموکراتەکان و چ لای کۆنگرێسی ئەمریکی لەم بارەیەوە سیناتۆری دیموکراتی "دیک دیریان"بە تۆڕی هەواڵی سی.ئێن.ئێن ی وتوە لە ئێستادا بەلای کەمەوە 10هۆکاری ڕاشکوانە هەیە بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە سەرۆکی تورکیا نەکات ئەو ڕۆژنامەنوسە لەسەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا نوسیویەتی ئەو کردەوە وەحشیگەراییانەی کە تورکیاو میلیشیاکانی لە باکوری سوریا بونەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایی و توڕەبوونی هەموان لە کۆنگرێسی ئەمریکیدا  ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی"روبرت ئوبراین"  بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتەکان لەسەر پاکتاوی نەژادی و کوشتن و لە سێدارەدانی  خەڵکی ناوچە کوردیەکان نیگەرانی خۆی بە ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند بۆیە وەک کەناڵی CBSڕایگەیاند یەکێک لە داواکانی ترامپ لە تورکیا  ئەوە دەبێت لەو ناوچە کوردیانە  ئەو ڕوداوانە دوبارە نەکاتەوە بگرە دەبێ ئاگربەست لەگەڵ کوردەکان درێژکاتەوە.ئەو رۆژنامەنوسە لە واشنتۆنەوە..لە ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەنوسەدا هاتووە زۆر شتی بێزارکەر دەبینرێت تورکیا بڕیاری بەکارێک داوە کەلە سەدەی بیست و یەکەمیندا شوێنێک نامێنێ بۆ پاکتاوی نەژادی و سڕینەوەی ناسنامەو ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.

 

لەڕاپۆرتەکەدا باس لەیەکێکیتر لەئامانجەکانی ترامپ دەکات ئەویش ڕازیکردنی ئەردۆگانە   دوای گەیشتنی ڕۆکێتی ڕوسی تورکیا دەستبەرداری سیستەمی رۆکێتی ڕوسی S-400ببێت..ئەمە لەکاتیکدا کەئەمریکا بەکردەوە ڕێگری کرد لەبەرنامەی فرۆکە شەرکەرەکانی F-35 و ئەردۆگان لەو بەرنامەیەدا توشی شکست بووبێت..ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەگەری سزای زیاتری خستەبەرچاو ئەگەر ئەردۆگان لەسەر ئەو سیاسەتانەی بەردەوامبێت. ئەو ڕۆژنامەنوسە لە زمانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاوە دەڵێ ئێمە زۆر توڕەتر دەبین ئەگەر ئەردۆگان دەستبەرداری ئەو ڕۆکێتە ڕوسیانە نەبێت چونکە لەناتۆدا بوار نیە بۆ کرینی ساروخی S-400 ی ڕوسی و دەبێ ئەردۆگان باش لەم پەیامە تێبگات.. لە ڕاپۆرتەکدا هاتووە ئەنجومەنی پیران بەزۆرینەی دەنگ یاسای سزادانی تورکیای بە قەدەغەی چەکیشەوە پەسەند کرد جگە لەسڕکردنی حساباتەکانیان لە ئەمریکاو قەدەغەکردنی وەزیری بەرگری تورکی و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکی و بەلام جێبەجێکردنی ئەو سزایانە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە وابەستە بووە بەم سەردانەی ئەردۆگانەوە بۆ واشنتۆن.. ڕاپۆرتەکە دەڵێ ئەردۆگان ئامانجی سەرەکی ئەوەیە رێگری لەو سزایانە بگرێ و دەشیوەێت سەرۆکی ئەمریکا قەناعەت پێبکات دەستبەرداری هاوکاری کوردەکان ببیت ئەمە جگەلەوەی دەیەوێ داوای ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵاگیولەنی تەمەن  78ساڵ بکات..لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەردۆگان و ترامپ هێشتا دڵیان لای یەکەو ترامپ ئاماژە بەوە ئەدات کە ئەردۆگان پیاوێکی بەهێزەو شایستەی ڕێزلێنانە..بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆگان خۆی لە کەسایەتی خۆی دادەبەزێنێ وەک ئەوەی کە لە دوایی سەردانیدا بۆ ئەمریکا پاسەوانەکانی  پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا ئەمجارەش حکومەتی ئەمریکی بۆ ئەگەری دوبارە بونەوەی پەلاماری پاسەوانەکانی ئەردۆگان رێوشوینی توندی بۆ پارێزگاری لە خۆپیشاندەران گرتۆتەبەر.

 

 

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س:کەناڵی فەرمی ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket