riklam

ئەم شارە بەچی پێش ئەکەوێ؟

بابەتی گۆڕاو 05:49 PM - 2019-11-13
.

.

ئەم شارە بەچی پێش ئەکەوێ؟

*بەردەرکی سەرام بدەنێ تەختی بکەم و بیکەم بە شوقە بزانە بۆڕی پاریس ئەداتەوە یان نا

-داواکاری مقاولێک لە دانیشتنێکی تایبەتدا -

*بیدەنە دەست چوار کەسی شارەزا و دڵسۆز

-پیرێژنێکی گەڕەکی مەڵکەندی-

*ریزێک کافتریای تری تیا دروست بکەین.

-نەخشەکێشانی شارەوانی-

*ئەسڵی شارەکە بە سواری پاصێک بنێرن بۆ پەتری پۆت.

-وانێکێک-

*بەس ماتۆر مەمنوع بکەن هیچمان ناوێ.

-قاچشکاوێکی تەواریەکە-

*بەچی پێش ئەکەوێ دار و بەرد بووە بە عەبای خەلیجی!!

-خەیاتێکی جلی کوردی-

*مەهێڵن مەلا عەبدوللـەتیف و ئەوان خوتبە بدەن

-عەلمانییەک-

*مانگی جاریک شانۆگەریەکی من نمایش بکەنەوە

-ئەحمەد سالارێک-

*ئەم حاکم و حوکمەتە بگۆڕن هەموو شتێ حەل ئەبێ

-ناڕازییەک-

*تا چوار پێنج شێتی خۆشی وەکو قالە و بەهادین دروست نەبنەوە زەحمەتە

-دوڕناسێک-

*موکافەئەی زیاتر بۆ گۆرانی گەعدە سەرف بکەن

-هونەرمەندێکی هاوچەرخ-

*لەباتی ئەو هەموو مەعهەد و زانکۆیە حوجرەکەی خواجە ئەفەندیمان بۆ زیندوو بکەنەوە

-خوێندەوارێک-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket