riklam

كۆنفرانسێك بۆ خۆئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی سازده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:25 PM - 2019-11-13
.

.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١١/١٣ کۆبونەوەی فراوانی لیژنەی باڵای بەرێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕۆحی سەرۆک مام جەلال و سەروەرانی نیشتیمان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ سەرچنار جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی بەناوی مەڵبەندی سلێمانیەوە بەخێرهاتنی لیژنەی باڵای بەرێوەبردنی کۆنفرانسی کرد.

دواتر زوبێر عوسمان سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەیەکی پڕ بایەخ و دەستپێکێکی گرنگە بۆ چۆنیەتی دیاریکردنی میکانیزم بۆ بەرێوەبردن و ئەنجامدانی کۆنفرانسی کۆمیتەکان کە باشترین دەرفەت برەخسێنين بۆ هەڤاڵانی کۆمیتەکان کە بەشێوەیەکی شەفاف و دیموکراسی و بەو پەڕی ئازادی نوێنەرەکانیان هەڵبژێرن بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و دواتریش بۆ ئەندامانی کۆنگرە، وتیشی : لیژنەکەمان پەیوەندی و کۆنتاکتی تەواوەتی لەگەڵ لیژنەی باڵا و کۆمسیۆنی باڵای کۆنگرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە لایەنی ئەمنی و ئاسایشەوە  هەیە.

جەختیشی کردەوە کە بەگیانێکی هەڤاڵانە و پشتبەستوو  بە ئیرادە و پەیڕەوی ناوخۆ کۆنگرەیەکی کۆکەرەوە و سەرکەوتوو کە هەیکەل و فۆرمی بەرێوەبردنی حزبەکە لە کۆنگرەدا بگۆرین کە بگونجێت لەگەڵ داواو و خواستی ئەندام و کادیر و ئەم سەردەمە بێتەوە.

لەبەشێکیتردا  بەرێوەبردنی کۆنفرانسەکەو بەرنامە و خاڵەکانی کۆنفرانسی کۆمیتە و پرەنسیپ و ڕێساکان و ڕێکارەکانی کۆنفرانسی کۆمیتەکانی  ڕوونکردەوە.

دواتر هەڤاڵانی ئامادەبوو ڕا و سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان  بۆ  باشتر بەڕێوەچوونی  کۆنفرانسەکان خستەڕوو و بەپێی رێکار و بەرنامەی کار، ڕۆل و ئەرک و کارەکان دابەشکران.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket