riklam

یەكێتی و یەكگرتوو تەئكید لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانیان دەكەنەوە

ی.ن.ک‌‌ 11:30 AM - 2019-11-13
.

.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لەمامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

لە دیدارێكدا تەئكیدكرایەوە لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی ھەرێم بگەیەنێت.

سەبارەت بە بارودۆخی بەغدا و ھەوڵەكان بۆ ھەمواركردنەوەی  دەستوور جەختكرایەوە لەوەی ھەر گۆڕانكارییەك لە دەستووردا بكرێت پێویستە لەسەر بنەمای تەوافق و رێككەوتن و لێكتێگەیشتن بێت بە مەرجێك مافی تەواوی گەلی كورد و  نەتەوەوپێكھاتەكانی تێدا پارێزراوبێت.

لەوڕووەوە بەپێویست زانرا كۆدەنگی نیشتمانی و یەك ھەڵوێستی كورد لە ناوەند زیاتر رەنگبداتەوە و  یەك پرۆژەی نیشتمانیش ھەبێت بۆ پرسەكان وەك ئامادەكارییەك بۆ ھەر ئەگەر و پێشھاتێك .

ھەر لە دیدارەكەدا لەبارەی حكومڕانی لەھەرێمی كوردستان ھەردوولا ھاوڕابوون لەچاكسازیكردنی ریشەیی لە دامەزراوەكان و حكومڕانییەكی باشتر كە لەئاست قۆناغەكەدا بێت و وەڵام دەرەوەی داخوازی و پێوستییەكانی كۆمەڵانی خەڵك بێت

لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەكانی ھەرێم و عێراق بیروڕائاڵوگۆڕكراو جەخت  لەچارەسەركردنی سیاسیانەی كێشەكان كرایەوە .

PUKmedia تایبەت

14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket