riklam

دیاله‌.. شه‌ش خوێندكار برینداربوون

عیراق 09:11 AM - 2019-11-13
.

.

له‌ردوو گوندی سنوری ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو شۆفێرێك و شه‌ش خوێندكار برینداربوون.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتیچوونیان بۆ ده‌وام له‌نێوان هه‌ردوو گوندی كرامه‌و جبلی كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر باخ و باخاتی تێدایه‌ بۆمبێكی چێنراو به‌ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

 

وتیشی: له‌ئه‌نجامدا شۆفێرێك و شه‌ش خوێندكار برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket