riklam

حكومه‌تی عیراق هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی دواخست

عیراق 08:29 PM - 2019-11-12
.

.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه‌و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاردراوه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دیاریی نه‌كراوه‌، كه‌ بڕیاربوو له‌ 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.
 
ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ و ته‌نیا له‌پارێزگاكانی عێراق و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ندكرد كه‌ تێبینییان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی 12 و 16 و 17 ی یاسای پارێزگاكان هه‌بووه‌.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا بڕیاردرا به‌راكێشانی هێڵی كاره‌با له‌ ئه‌رده‌نه‌وه‌ بۆ عیراق.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket