riklam

بەگومانی پەیوەندی بەداعشەوە لەئەڵمانیا 3کەس دەستگیردەكرێن

جیهان 07:55 PM - 2019-11-12
.

.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە هەلمەتێکدا 3 کەسی بەتۆمەتی پەیوەندی بەداعش و ئامادەباشی بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەیەکی مەترسیدار دەستگیرکرد.

دەزگا ئەمنیەکانی ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 12ی تشرینی دووەمی 2019 لەشاری ئوفنباخی هەرێمی هێسنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بەتۆمەتی پەیوەندی بەداعش و ئامادەباشی و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵات و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆرستی مەترسیدارو لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل لەناوچەی ڕاین سێ شوقەی نیشتەجێبونیان پشکنیوەو بەفەرمانی داواکاری گشتی فرانکفۆرت  سێ کەسی تەمەن 21 و22 بەڕەگەز تورک و کەسیکی24 ساڵی بەڕەگەز مەکەدۆنیان دەستگیرکردوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوانەی دەستگیرکراون بەباگراوەندیکی ئاینیەوەو ئامادەباشیان کردووە بۆ دروستکردنی مادەی تەقینەوەی تۆقێنەر لەپێکهاتەی  بيروكسيدی هايدرۆجين و مادەی تری وەک  ئەسيتۆن و ترشەڵۆکTATP کەببێتە هۆی لەناوبردنی دەیان کەس وەک داواکاری گشتی فرانکفۆرت"نادیا نیسن"لە ڕایگەیاندنێکدا ئاشکرایکرد ئەو 3 کەسە تۆمەتبارە ویستویانە زۆرترین ژمارەی"کافرەکان"!!لەناوبەرن.

وەک سەرچاوەکانی پۆلیس ئاشکرایانکرد لەکاتی هەڵمەتی پشکنینی ئەو شوقانەدا ژمارەیەکی زۆر بەڵگەیان دەستکەوتووەو پۆلیس پێیوایە کەسێکی ئەڵمانی بەرەگەز مەکەدۆنی کەلە ناو گیراوەکاندایە ڕاستەوخۆ هەڵساوە بەکڕینی پێداویستیەکانی دروستکردنی بۆمب وچەکی کوشندە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بڕیاریشە ئەو تۆمەتبارە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبێت.

لەو هەڵمەتەدا 170 پۆلیس و یەکەی تایبەتی بەشداریانکردوەو چەندین بەڵگەی دروستکردنی بۆمبیان دەستکەوتووە.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: فوکس

 

6776.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket