riklam

لەشارەكانی باشووری عیراق خوێندنگە و فەرمانگەكان دادەخرێن

عیراق 07:15 PM - 2019-11-12
.

.

ئەمڕۆ 12-11-2019 لەشارەكانی باشووری عیراق بەهۆی مانگرتنی مامۆستایانەوە سەرجەم خوێندنگەكان داخران، هاوكات مامۆستایانی عیراق بۆ پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندانەكان لەدژی حكومەتی عیراق مانگرتنی سەرتاسەرییان راگەیاند.

هەرچەندە حكومەتی عیراق داوای هێوركردنەوی بارودۆخەو گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی دەكات، بەڵام خۆپیشاندانەكان لەبەغداو شارەكانی باشوور بەردەوامەو خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی سیستمی سیاسی و نەهێشتنی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان دەكەن.

ئەمڕۆ لەشاری كوت خۆپیشاندەران گەڕاون و داوایان لەفەرمانبەران و مامۆستایان كردووە بایكۆت بكەن و خوێندنگە و فەرمانگەكان دابخەن.
لەشاری حلەش خوێندنگەكان داخراون و سەعاتەكانی كاركردنیش لەفەرمانگەكان كەمكرایەوە.

بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان دوێنێ لەشاری ناسریەش دوو لە خۆپیشاندەران كوژراون.

هەروەها لە دیوانیەش تێكڕای دامودەزگاكانی پەروەردەو فێركردن داخراون و دەوام راگیراوە.


PUKmedia   ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket